ويكيليكس: به‌ڵگه‌نامه‌كانى په‌نه‌ما ئامانجيان پوتنه
به پشتيوانى راسته‌وخۆى حكومه‌تى ئه‌مريكا و ملياردێرى ئه‌مريكايى جۆرج سوروس بڵاوكراونه‌ته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ويكيليكس، بڵاويكرده‌وه، دۆسييه‌ى ئابڕووچوونى ناسراو به به‌ڵگه‌نامه‌كانى په‌نه‌ما، به پشتيوانى راسته‌وخۆى حكومه‌تى ئه‌مريكا و ملياردێرى ئه‌مريكايى جۆرج سوروس بڵاوكراونه‌ته‌وه و ئامانجيان سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتينه.
ويكيليكس، له رێگه‌ى هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و به‌ڵگانه كه باس له خۆدزينه‌وه‌ى سه‌رۆك و به‌رپرسانى سياسى وڵاتان ده‌كه‌ن له پێدانى باج و كۆكردنه‌وه‌ى سامان له رێگه‌ى نادرووسته‌وه، هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين بكاته ئامانج.
له هه‌ژماره‌كه‌دا هاتووه: "به‌ڵگه‌نامه‌كانى په‌نه‌ما دژى پۆتينن ئه‌و هێرشه رووسيا و كۆماره‌كانى پێشووى يه‌كێتى سۆڤيه‌تى كردووه‌ته ئامانج، هێرشه‌كه له لايه‌ن ئاژانسى يوسايد (ئاژانسى گه‌شه‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تيى ئهمريكاييهوه) سهرپهرشتيدهكرێت و سوروس وه‌ك ميلياردێرێك هاوكارى ده‌كات.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: پرۆژه‌كه‌ى ئه‌مريكا بۆ دياركردنى تاوانى رێكخراوه و گه‌نده‌ڵى كارێكى باشه، به‌ڵام پشتيوانيكردنى راسته‌وخۆى پڕۆژه‌كه له لايه‌ن حكومه‌تى ئه‌مريكاوه گومانى له‌سه‌ر كۆى پڕۆژه‌كه درووستكردووه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا ناوى سێ هه‌زار كه‌سايه‌تى سرووشتيى و ئيعتبارى كه له ئه‌مريكا ده‌ژين هاتووه. ناوى 9 هه‌زار كه‌سى ديكه هاتووه، كه له بريتانيا نيشته‌جێن.