ئۆباما: مووسڵ و ره‌ققه رزگار ده‌كه‌ين
سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى رێككارى پێويست بۆ رزگاركردنى مووسڵ و ره‌ققه ده‌گرێته به‌ر.

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى رێككارى پێويست بۆ رزگاركردنى مووسڵ و ره‌ققه ده‌گرێته به‌ر.
دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگرى وڵاته‌كه‌ى، ئاشتۆن كارته‌ر، سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما له لێدوانيدا بۆ رۆژنامه‌وانان رايگه‌ياند، له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگرى تاوتوێى هه‌ڕه‌شه جيهانييه‌كان به تايبه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشمان كردووه.
هه‌روه‌ها گوتى: واشنتن زۆرتر ئارام ناگرێت و ئه‌مريكا له‌و بڕوايه‌دايه، رزگاركردنى مووسڵ له عێراق و ره‌ققه له سووريا له ئه‌وله‌وياتى كاره‌كانييه‌تى.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه به‌رده‌وامين له پێكان و كردنه ئامانجى به‌رپرسانى داعش و تۆڕه داراييه‌كان و ژێر خانى ئابوورى ئه‌و رێكخراوه و كار بۆ نه‌هێشتنى يه‌كجاره‌كى رێكخراوه‌كه ده‌كه‌ين.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، داعش هێشتا تواناى هێرشى ماوه و گوتى: وه‌ك ئه‌وه‌ى له به‌لجيكا و توركيا بينيمان داعش تواناى ئه‌نجامدانى هێرشى ماوه.
سه‌رنجيشى بۆ ئه‌وه راكێشا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش ته‌نيا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌ربازى كورتهه‌ڵنه‌هاتووه و پێويسته له رووى هه‌واڵگرى و ديپلۆماسيشه‌وه هه‌وڵه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش چڕ بكرێنه‌وه.