ئەمریکا یەکەیەکی سەربازیی نوێ لە عێراق دەکاتەوە
ئەمریکا یەکەیەکی سەربازیی لە مەخموور جێگیر کردووە بۆ هاوکاریکردنی هێزە عێراقییەکان و مەشق پێکردنیان
K24 – ھەولێر:
ئاندرێ لویس جێگری بەڕێوەبەری ئوپەراسیۆنەکانی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆنیەکەیەکی سەربازی نوێ لە عێراق دەکاتەوە.
ئەندری لویس راشیگەیاند: "ئەمریكا یەكەیەكی سەربازی نوێ لە عێراق دەكاتەوە بۆ ئامادهكاریی و یارمەتی هێزە عێراقییەکان لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ".
جێگری بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای ئەمریكا دەشڵێت: "لە کاتێکدا هێزە ئەمنییە عێراقییهکان لە رۆژهەڵاتی مووسڵ بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شارەکە لە پێشڕەویدان، ئەمریکا بیر لەوە دەکاتەوە، کە یەکەیەکی سەربازی بۆ هاوکاری ئەو هێزانە بکاتەوە".
لە ئێستادا، ئەمریکا یەکەیەکی سەربازیی لە مەخموور جێگیر کردووە بۆ هاوکاریکردنی هێزە عێراقییەکان و مەشق پێکردنیان، ژمارەی سەربازە ئەمریکییەکانیش لە بنکەکە 200 راهێنهرو راوێژكار دهبن.
لە حوزەیرانی 2014 داعش مووسڵی كۆنتڕۆڵكرد و تا ئێستا لە ژێر دەستی داعش دایە سوپای عێراق نەیتوانیوە، ئەو شارە كۆنتڕۆڵ بكاتەوە.