دوو مووشەكی كاتیۆشا ئاراستەی توركیا كران

دوو رۆژ لەمەوبەر داعش سێ مووشەكی ئاراستەی غازی عەنتاب كرد

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/4df4d1b1-9c86-4b7f-8d7e-af614a77cc16/taqinaway%20bakur.ism/manifest

K24-هەولێر
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ناوچەیەکی باکووری سووریا دوو مووشەكی كاتیۆشا ئاراستەی شاری كلسی باکووری کوردستان کران.
پەیامنێری (كوردستان24) لە تورکیا رایگەیاند: "ئەمڕۆ دوو مووشەكی كاتیۆشا لە ناو خاكی سووریاوە ئاراستەی شاری كلس لە باکووری کوردستان كراون".
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان: "دوو كەس لە شاری کلس بەھۆی بۆردوومانەكەوە برینداربوونە". بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریی لەبارەی ئەو چەکدارانە بڵاو نەکراوەتەوە کە مووشەکەکانیان ئاراستەی شاری کلس کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە لە رێکەوتی 5/4/2016 میدیاكانی توركیا رایانگەیاند: "چەكدارانی داعش سێ رۆكێتیان ئاراستەی ناوچەی ئۆغزئەلی سەر بە شار غازی عەنتاب لە باشووری توركیا كرد، لە ئەنجامی بۆردوومانەكەدا سەربازێكی تورك برینداربوو".
بە گوێرەی زانیارییەكان ئەو شوێنەی كە داعش بۆردوومانی كردووە، كەوتووەتە سەر سنووری هاوبەشی توركیا و سووریا و بارەگایەكی سوپای توركیا لەو ناوچە بوونی هەیە، دوای بۆردومانەكەش سوپای توركیا وەڵامی چەكدارانی داعشیان دایەوە و بارەگاكانی داعشیان بۆردومان كرد.