حەسەن رووحانی: ھەلی كرانەوە بە رووی جیھاندا تا ھەتایە نابێت

"ئەو رێککەوتنە ھەلێکی ھێناوەتە پێش تاران کە وڵاتەکەی لە ھەموو بوارەکاندا بەرەو پێشەوە بەرێت"

K24 – ھەولێر:

حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ھۆشداری دایە وڵاتەکەی کە ھەلی کرانەوە بە رووی جیھاندا بەھۆی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا، بقۆزنەوە، لەبەرئەوەی ئەو رێککەوتنە رەنگە بۆ ھەتا ھەتا نەبێت.

لەمیانەی بەشداریکردنی لە مەراسیمی رۆژی وزەی ناوەکی، حەسەن رۆحانی لە گوتارێکیدا رایگەیاند، کە ئەو ھەلە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن و تا ھەتایە نابێت.

لەدرێژەی قسەکانیدا سەرۆک کۆماری ئێرانی گوتیشی، ئەو رێککەوتنە ھەلێکی ھێناوەتە پێش تاران کە وڵاتەکەی لە ھەموو بوارەکاندا بەرەو پێشەوە بەرێت.

ئەو قسانەی حەسەن رۆحانی لەکاتێکدایە کە زۆر لە بەرپرەسە محافزکارەکانی حکوومەتی ئێران رەخنەیان لە رێککەوتنەی ئێران و وڵاتانی پێنچ کۆ یەک سەبارەت بە چەکی ناوەکی ناوەکی ئێران، گرتووە و رایانگەیاندووە کە سەرەڕای ئەو رێککەوتنە، کەچی ھەتا ئێستا باری ئابووریی ئێران بە لاوازیی ماوەتەوە.

Fly Erbil Advertisment