داواى كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى نوێنه‌ران ده‌كرێت
سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، جه‌واد بۆڵانى، رايگه‌ياند، پێويسته چاكسازييه‌كان ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانيش بگرێته‌وه و ژماره‌ى نوێنه‌ران بۆ نيوه‌ى ژماره‌ى ئێستايان كه‌مبكرێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، جه‌واد بۆڵانى، رايگه‌ياند، پێويسته چاكسازييه‌كان ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانيش بگرێته‌وه و ژماره‌ى نوێنه‌ران بۆ نيوه‌ى ژماره‌ى ئێستايان كه‌مبكرێته‌وه.
بۆڵانى له به‌ياننامه‌يه‌كدا، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو, كه ئێستا كاتى درووستكردنى كۆميسيۆنێكى باڵاى تايبه‌ت به ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌كارى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت بكات.
هه‌روه‌ها داوايكرد، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانيش چاكسازى تێدا بكرێت و ژماره‌ى ئه‌ندامانى كه‌مبكرێته‌وه بۆ نيوه‌ى ئه‌و ژماره‌يه‌ى ئێستا هه‌يه كه 328 نوێنه‌رن.