خه‌زعه‌لى: ده‌ورى به‌غدا كۆنترۆڵ بكه‌ن جا روو له مووسڵ بكه‌ن
ئه‌ميندارى گشتيى ميليشياى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق، هۆشدارى دايه حكومه‌تى عێراق و رايگه‌ياند، له كاتێكدا ده‌ورى به‌غدا به مه‌ترسى ته‌نراوه، روو له مووسڵ مه‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ميندارى گشتيى ميليشياى عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌ق، هۆشدارى دايه حكومه‌تى عێراق و رايگه‌ياند، له كاتێكدا ده‌ورى به‌غدا به مه‌ترسى ته‌نراوه، روو له مووسڵ مه‌كه‌ن.
خه‌زعه‌لى له وتارێكدا، كه له رێگه‌ى ته‌له‌فزيۆنى عه‌هدى سه‌ر به عه‌سائيبى ئه‌هلى حه‌قه‌وه بڵاويكرده‌وه، گوتى: له‌م ماوه‌يه‌ى دواييدا، ره‌وشى ئه‌منيى به هۆى ژماره‌يه‌ك كرده‌وه‌ى داعش له پارێزگاكانى باشوورى عێراق، زۆرتر هه‌ستيار بووه و ره‌وشى ئه‌منيى به‌غداش هه‌ستارى زۆرترى هه‌يه.
خه‌زعه‌لى كه له ره‌وتى سه‌در جيابووه‌ته‌وه و ميليشيايه‌كى چه‌كدارى درووستكردووه، گوتيشى: ده‌وروبه‌رى به‌غدا ئارام نييه و مه‌ترسى له‌سه‌ر ره‌وشى ئه‌منيى پايته‌خت هه‌يه و ئه‌و مه‌ترسيانه‌ش هه‌ڕه‌شه له ته‌واوى وڵات ده‌كه‌ن، هه‌ربۆيه واباشتره تا ده‌وروبه‌رى به‌غدا ئارام نه‌بێت، هێرش بۆ سه‌ر مووسڵ ده‌ستى پێ نه‌كرێت.
خه‌زعه‌لى روونيشيكرده‌وه، له ده‌وروبه‌رى به‌غدا به تايبه‌تى له ناوچه‌كانى كه‌رمه و فه‌لوجه‌ى خۆرئاواى به‌غدا داعش پێگه‌ى هه‌يه و ئه‌وه‌ش مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌ى بۆ سه‌ر به‌غدا درووستكردووه.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا ژماره‌يه‌ك كرده‌وه‌ى ته‌قينه‌وه و كوشتن و هێرش له رێگه‌ى ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراوه‌وه له شاره‌كانى به‌غدا و ناسريه و به‌سره رووياندا و به هۆيانه‌وه ده‌يان كه‌س كوژران و بريندار بوون.