رووحانى: نابينه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هيچ وڵاتێك
سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران، حه‌سه‌ن رووحانى ره‌تيكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ى ببێته مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر هيچ وڵاتێكى جيهان و جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه پشتيوانى له درووستكردنى په‌يوه‌ندى دۆستانه له‌گه‌ڵ وڵاتانى جيهان ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:

له وتارێكدا، كه له رێگه‌ى تهلفزيۆنى رهسميى ئێرانه‌وه به شێوه‌ى راسته‌وخۆ په‌خشكرا، رووحانى گوتى: ئێران هه‌ڕه‌شه نييه بۆ سه‌ر هيچ وڵاتێك.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێران ده‌يه‌وێت په‌يوه‌ندييه‌كى دۆستانه و ئاشتييانه‌ى له‌گه‌ڵ وڵاتانى جيهاندا هه‌بێت. به تايبه‌تيش له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌رودراوسێدا.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، رووحانى په‌رده‌ى له سه‌ر رووى ژماره‌يه‌ك له داهێنانه تهكنۆلۆژييهكانى ئێران لادا به تايبه‌تى ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ى له بوارى وزه‌ى ناووكى به‌رهه‌مى هێناوون.
رووحانى به بۆنه‌ى يادكردنه‌وه‌ى رۆژى نيشتيمانى ته‌كنۆلۆژياى ئێران، كه بڕياره سبه‌ى هه‌ينى له ئێران‌دا به ئه‌نجامدانى چالاكى جۆراوجۆر يادبكرێتهوه، وتاره‌كه‌ى پێشكه‌شكرد.