پوتين: ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تى شه‌رعى سووريامان به‌هێزكرد
سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين، رايگه‌ياند، به هۆى پرۆسه‌ى سه‌ربازى رووسياوه له دژى داعش، توانيمان ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تى شه‌رعيى سووريا به‌هێز بكه‌ين.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين، رايگه‌ياند، به هۆى پرۆسه‌ى سه‌ربازى رووسياوه له دژى داعش، توانيمان ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تى شه‌رعيى سووريا به‌هێز بكه‌ين.
رووسيا له ئهيلوولى ساڵى رابردوو، به ئه‌نجامدانى ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى راسته‌وخۆ چووه ناو گۆڕانكارييه‌كانى سوورياوه و پشتيوانى خۆى بۆ مانه‌وه‌ى حكومه‌تى ديمه‌شق راگه‌ياند.
له ئاكامى بۆردومانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا، هێزه‌كانى ئه‌سه‌د توانيان له سه‌ر نه‌خشه‌ى واقيع ئاراسته‌ى شه‌ڕه‌كان گۆڕانيان به‌سه‌ردا هات و توانيان پێشڕه‌وى بكه‌ن و پاشه‌كشێ به داعش بكه‌ن.
پشتيوانى رووسيا له رژێمى ئه‌سه‌د، نيگه‌رانى له لاى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به تايبه‌تى ئه‌مريكا درووستكرد.
توركيا يه‌كێكى ديكه له‌و وڵاتانه بوو، كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له دژى ده‌ستتێوه‌ردانى رووسيا بووه له شه‌ڕى سووريا.
له ئازارى 2011دا راپه‌ڕين و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى چه‌كدارى له سووريا هاتووه‌ته ئاراوه.
لايه‌نه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا به‌سه‌ر به‌ره سياسييه‌كاندا دابه‌شبوون و به‌شێكيان له لايه‌ن توركيا و سعووديه‌ى نه‌يارى ئه‌سه‌ده‌وه هاوكارى ده‌كرێن و به‌شێكيشيان له لايه‌ن ئێران و رووسياوه كه پشتيوانى مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن پشتيوانيان لێده‌كرێت و ژماره‌يه‌كيشيان له ئاستى جيهاندا خراونه‌ته ناو ليستى تيرۆره‌وه، به تايبه‌تى به‌ره‌ى نووسره و رێكخراوى داعش.