رهفسنجانى: لايهنگرى بهرنامهى مووشهكيم
نووسینگەی عەلی ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی، ئەو هەواڵانەى بە ناڕاست لهقهڵهمدا، کە گوايه چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەستاندبێ.
K24 – ههولێر:
نووسینگەی عەلی ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی، ئەو هەواڵانەى بە ناڕاست لهقهڵهمدا، کە گوايه چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وەستاندبێ.
راگەیهنراوی نووسینگەی ئایەتوڵڵا هاشمی رەفسەنجانی، کە لە ئاژانسی هەواڵی ئیسنادا بڵاوکراوەتەوە، نووسیویەتی: کەسێکی بێ ناوونیشان بە ناوی رەفسەنجانییەوە ئەم هەواڵە ناڕاستەی بڵاو کردووەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: هەرچەشنە لێدوان و راگەیاندنێک بە ناوی راوێژکاری هاشمی رەفسەنجانی ئەگەر بە ناوی تەواوی ئەو نەبێت، فەرمی نییە و تەنانەت ئەو راوێژکارانەی ئاشکرا بە ناوی خۆیانەوە قسە دەکەن، هیچ پێوەندییەکیان بە بۆچوونەکانی رەفسەنجانییەوە نییە.
پێشتر بڵاوبوونەوەی تویتێک بە ناوی هاشمی رەفسەنجانی، کە گوترابوو "جیهانی سبەی جیهانی گوتارە نەک هی مووشەک"، کاردانەوەی ئایەتوڵڵا خامهنەئیشی لێکەوتەوە.
دواتر رەفسەنجانی وتی: ئەو بەردەوام لایەنگری بەهێزکردنی پرۆژەی مووشەکیی ئێران بووە.