رۆژنامه‌يه‌كى ئێران: ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر شانۆ

رۆژنامەکانی رۆژی چوارشەممەی چاپی تاران، بابەتە گرینگەکانیان لە روانگەی دوولایەنی دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامییەوە ورووژاندووە. پاراستنی ئاسایش و دەرکەوتنەوەی مەحموود ئەحمەدی نەژاد لە و بابەتانەن لە رۆژنامەکانی ئەمڕۆدا دەنگیان داوەتەوە.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/5250fe3e-d617-4959-989a-318d7ee01e1a/Rojnamekan7-4.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

رۆژنامەکانی رۆژی چوارشەممەی چاپی تاران، بابەتە گرینگەکانیان لە روانگەی دوولایەنی دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامییەوە ورووژاندووە. پاراستنی ئاسایش و دەرکەوتنەوەی مەحموود ئەحمەدی نەژاد لە و بابەتانەن لە رۆژنامەکانی ئەمڕۆدا دەنگیان داوەتەوە.

رۆژنامەی قودس نووسیویەتی: ئامارەکان پێشان دەده‌ن جیاوازییەک لە نێوان حکوومەتەکاندا نییە، حکوومەتی مەحموود ئەحمەدی نەژاد بێت یان هی حەسەن رۆحانی، چونکە ئەگەر رۆژانی کارکردن لە ساڵێکدا 250 رۆژ بن، بە لێکدانەوەیەکی مامناوندی رۆژانە نزیکەی 400 سکاڵا لە سەر دەزگاکانی حکوومەت لە لقەکانی دیوانی دادوەریی ئیداری تۆمار دەکرێن کە بە بۆچوونی سەرۆکی پێشووی دیوان دادوەرییی ئیداری، ئەمە لە کۆماری ئیسلامی ناوەشێتەوە.

رۆژنامەی کەیهان، لە ستوونی یادداشتی رۆژدا نووسیویەتی: بەڵام ئەوەی ئاشکرایە، درێژەپێدانی ئەم رەوتە، بەمانای ئەمەیە ئێران وەک سوریای لێدێت و یان لە چاوەڕوانییەکی خۆشبینانەدا دەبێتە ئەفغانستان. ئەگەر وابێت، تا درەنگ نەبووە با بۆ جارێکیش بێت، حکوومەت لە جیات ئەوەی چاوی لە ئەمریکابێت، با سەیرێکی توانا کەوتووەکانی خۆمان بکات و واز لە بەرجامی 2 و 3 بهێنێت.

رۆژنامەی شەرق، لە ژێر مانشێتی کاندیدابوونی سەرۆک پێشووی حکوومەت لە دەنگۆوە تا راستی، نووسیویەتی: هەندێک کەس باس لە دادگاییکردنی دەکەن و هەندیکیش مافووری سووری بۆ رادەخەن. نزیکەی سێ ساڵ بەسەر دەستبەکاربوونی دەوڵەتی دەهەمدا تێدەپەڕێت، نێوە بە نێوە فایلی گەندەڵیی دارایی یان رانتخۆرییە سیاسی و ئابوورییەکان لە گۆشەیەک سەر دەردەهێنن کە رەگ ر ریشەیان بە حکوومەتەکەی ئەحمەدی نەژادەوە بەندە.

رۆژنامەی رسالەت نووسیویەتی: وەزیری ئیتڵاعات لە سەردانی بۆ شاری هوێزەی پارێزگای خوزستان، گوتی: دوژمنان بەدوای نانەوەی ئاژاوە لەنیو قەومەکان دان و سەرەڕای ئەم نائارامی و کێشانەی لە وڵاتانی سعوودییە، ئەفغانستان، کوێت، یەمەن و سوریا دا هەن، ئەم گروپە تیرۆریستی و تەکفیرییانە تەنانەت نەیانتوانی لە ئێراندا رووداوێکیش ساز بکەن. بوونی ئاسایش بەم مانایە نییە دوژمنان بۆ شێواندنی وڵاتی ئێمە هەوڵیان نەدابێ، بەڵکوو هەوڵی سەربازانی ون هۆکاری سەرەکییە.