ئه‌گه‌ر هه‌موو زانیارییه‌كانی سه‌ر ئینته‌رنێت چاپ بكه‌ین پێویستمان به چه‌ند لاپه‌ڕه ده‌بێت؟
تا ئێستا بیرت له‌وه كردووه‌ته‌وه؟
K24 - هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخستووه، كه ده‌توانرێت سه‌رجه‌م ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت هه‌ن، چاپییان بكات، به‌ڵام بۆ چاپكردنی پێویستی به 136 ملیار لاپه‌ڕه‌ی كاغه‌زی 21 سم × 29.7 سم ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه‌ی كاغه‌زیش له‌سه‌ر یه‌ك دابنرێن، ئه‌وا ستوونێكی كاغه‌زی به درێژایی 8300 میل كه ده‌كاته نزیكه‌ی 13.35 كیلۆمه‌تر (13.350 مه‌تر).
هه‌ریه‌ك له توێژه‌ران جۆرج هاروود و ئیڤانگێلین واڵكه‌ر، كه قوتابی زانكۆی لیسته‌ری به‌ریتانین، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، ئه‌گه‌ر زانیارییه‌كانی ناو ویكیپێدیا چاپ بكرێت، پێویستی 70 ملیۆن و 859 هه‌زار و 865 په‌ڕ ده‌بێت.
دواتر به خه‌مڵاندن، ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت به 4.5 ملیار لاپه‌ڕه ده‌بن، به لێكدانی بیركارییانه پێویستییان 4.5 ملیار لاپه‌ڕه‌ی كاغه‌ز ده‌بێت، بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌گه‌ر بێت و هه‌موو زانیارییه‌كانی سه‌ر ئینته‌رنێت چاپ بكه‌ن، ئه‌وا پێویستییان به ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زیاتر لاپه‌ڕه‌ی كاغه‌زی ده‌بێت، به‌ڵام ده‌كرێت هه‌ژماری ئه‌وه‌ش بكرێت.
ئه‌و دوو توێژه‌ره به‌وه‌نده نه‌وه‌ستان، به‌ڵكو بیریان له‌وه‌شكرده‌وه، بۆ به‌رهه‌مهێنانی 136 ملیار لاپه‌ڕه‌ی كاغه‌زی، پێویستییان به‌چه‌ند دار ده‌بێت؟
له توێژینه‌وه‌كه‌یاندا چوار جۆری دارییان دیاریكردووه كه كاغه‌زی لێ دروست ده‌كرێت، هه‌ر دارێك 17 به‌ند كاغه‌زی لێ به‌رهه‌م بهێنرێت، هه‌ر یه‌ك به‌ند لاپه‌ڕه‌ی كاغه‌زیش، 500 په‌ڕی ئه‌ی فۆڕ ده‌بێت.
به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌كانی ئه‌و دوو توێژه‌ره، بۆ به‌رهه‌مهێنانی 136 ملیۆن په‌ڕی كاغه‌زی به قه‌باره‌ی ئه‌ی فۆڕ، پێویستییان به 16 ملیۆن دار ده‌بێت.