كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه (الحدث) گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی عیززه‌ت دووری په‌خشكرد
پێش نزیكه‌ی ساڵێك هێزه‌كانی عێراقیی و گرووپه شیعییه‌كان رایانگه‌یاندبوو دووری كوژراوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق و گرووپه شیعییه‌كان رایانگه‌یاندبوو پێش نزیكه‌ی ساڵێك كوژراوه، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه وێستگه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بیه (الحدث) دوێنێ پێنجشه‌ممه په‌خشی كرد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه عیززه‌ت دووری (ده‌سته‌ڕاستی سه‌ددام حسێن سه‌رۆكی پێشووتری عێراق و رژێمی به‌عسی رووخا‌و) له‌وانه‌یه له ژیاندا مابێت.
دوای داگیركردنی عێراق له 2003 واشینتن عیززه‌ت دووری به شه‌شه‌م كه‌سه زۆر داواكراوه‌كان پۆلێن كرد، دوای ئه‌مه‌ش دووری سه‌ركردایه‌تی گرووپه چه‌كداره‌كانی سوننه‌ی كرد.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا دووری به جلی سه‌ربازیی سه‌وز ده‌ركه‌وت كه ئه‌و جله‌ش جلی جیاكراوه‌ی حزبی به‌عس بوو.
ئاژانسیی رۆیته‌رز رایگه‌یاند بۆی دووپات نه‌بووه‌ته‌وه ئایا ئه‌و ڤیدیۆیه دروسته یاخود نا، به‌ڵام ئه‌و لێدوانانه‌ی عیززه‌ت دووری ده‌رباره‌ی شه‌ڕی یه‌مه‌ن دای ئاماژه بۆ چوارچێوه‌یه‌كی كاتی نزیك ده‌كات.
له ئازاری 2015 هاوپه‌یمانێتیی عه‌ره‌بی به سه‌ركردایه‌تی سعودییه ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازییان له یه‌مه‌ن دژی حووسییه‌كان ده‌ستپێكردووه.
له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا عیززه‌ت دووری گوتی: "له یه‌مه‌ن دوو رێگا هه‌ن بۆ ده‌ركردنی فارسه‌كان (ئێرانییه‌كان) و رزگاركردنی و رێگای سیێه‌می نییه، رێگای یه‌كه‌م و سه‌لامه‌تتر و خیراتر ئه‌وه‌یه ئێران و به‌كرێگیراوه‌كانی له رێی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ناچاربكرێن گوێڕایه‌ڵی بڕیاره په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بن هه‌روه‌ها گوێڕایه‌ڵی ده‌رچوونه‌كانی گفتوگۆی نیشتمانیی بن له ژێر سایه‌ی حكوومه‌تی شه‌رعیی نیشتمانیی و به چاودێری ئه‌نجوومه‌نی هاریكاری وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی".
دوورى زياتر گوتی: "رێڕه‌و و رێچكه‌ی دووه‌م به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستیی راوه‌دوونانی به‌كرێگیراوانی ئێران و كۆتایی هێنانه به هه‌موو توانا و توانسته‌كانیان".
له نیسانی 2015 عێراق رایگه‌یاند له پڕۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیدا عیززه‌ت دووری كوژراوه، پاشان كه‌تیبه‌كانی حزبولڵا كه گرووپێكی چه‌كداری شیعه‌یه و له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ی پشتیوانی لێده‌كرێت رایگه‌یاند بۆ دڵنیابوون و دووپاتكردنه‌وه‌ی كوژرانی دووری پشكنینی دی ئێن ئه‌ی كردووه.
به گوێره‌ی ئاژانسیی رۆیته‌رز "ئه‌وكات وێنه فۆتۆگرافییه‌كانی پیاوێك بڵاوبوونه‌وه كه هه‌ندێك له‌یه‌كچوونی له‌گه‌ڵ دووری هه‌بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار به‌غدا به هه‌ڵه كوژرانی دووری راگه‌یاندبوو".
به‌رپرسانی عێراقیی و ئه‌مریكیی عیززه‌ت دووری به یارمه‌تيدانى رێكخراو و سه‌ركردایه‌تی پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان تۆمه‌تباركرد كه ئه‌فسه‌رانی پێشووی به‌عس و ئیسلامییه‌كانی له خۆگرتبوو و له ساڵانی نێوان 2005 تا 2007 عێراقی گرته‌وه، بڕی 10 ملیۆن دۆلاریش وه‌ك خه‌ڵات بۆ ده‌ستگیركردنی دووری دیاریكرا.
له ماوه‌ی داگیركاریی ئه‌مریكا بۆ عێراق عیززه‌ت دووری ده‌ستگیرنه‌كرا ئه‌مه له كاتێكدا یارمه‌تیده‌رانی دیكه‌ی سه‌ددام یان كوژران یان دادگایی كران.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز، و: م.ح