بەلجیکا: ڤیدیۆی نوێی یەکێک لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکانی برۆکسل بڵاو دەكاتەوە
داواکاری گشتی داوا لە خەڵکی دەکات زانیاری بدەنە ھێزە ئەمنیەکان
24 – ھەولێر:
داواکاری گشتی بەلجیکا ڤیدیۆیەکی نوێی یەکێک لە ھێرشبەرەکانی فرۆکەخانەی برۆکسلی بڵاوکردەوە.
داواکاری گشتی بەلجیکا داوا لە ھاوڵاتیان ھەر کەسێک زانیاری ھەیە لەبارەیەوە پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکانی لێ ئاگادار بکاتەوە.گ گومان دەکرێت ھێرشبەرەکانی ناو فرۆکەخانەی برۆکسل 3 کەس بووبن. دووانیان خۆیان تەقاندوەتەوە، ئەو ھێرشبەرە کە گومان دەكرێت ڤیدیۆکەی بڵاو کراوەتەوە دوای ھێرشەکان دەست بەجێ فرۆکەخانەی جێ ھێشتووە.
لە رێگەی کامێرای شەقامەکانی شاری برۆکسلەوە شوێنی چوونی گومان لێکراوەکە بڵاو کراوەتەوە، بەگوێرەی ڤێدیۆکان گومانلێکراوەکە کڵاوێکی رەشی لەسەردایە و چاکەتێکی سپی مەیلەو شینی لەبەردایە.
22 مانگی رابردوو چەند چەکدارێکی داعش ھێرشیان کردە سەر فرۆکەخانە و وێستگەی میرۆی برۆکسل بەھۆیانەوە 32 کەس گیانیان لەدەستدا و بەسەدان کەسی دیکە بریندار بوون.
پۆلیسی برۆکسل ھێڵێکی گەرمی کردووەتەوە بۆ ئەو کەسانەی ھەر زانیارییەکی بەسودیان لایە کە ھاوکاری بەدواداچوون و دەستگیر کردنی تۆمەتباران بکات.