جۆن كیری له به‌غدا تیشكده‌خاته سه‌ر پشتیوانی ئه‌مریكا بۆ حكوومه‌تی عێراق
"حكوومه‌تی عێراق رووبه‌ڕوی ته‌حه‌دای ئه‌منیی و ئابووریی و سیاسیی گه‌وره‌بووه‌ته‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
به مه‌به‌ستی ده‌رخستنی پشتیوانیی له حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه حكوومه‌تی عێراق رووبه‌ڕوی قه‌یرانێكی سیاسیی و ئابووریی و شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش بوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئاژانسیی رۆیته‌رز، له راگه‌یاندراوێكدا جۆن كێربی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی جۆن كیری "تیشكده‌خاته سه‌ر پشتیوانیكردنی به‌هێزمان بۆ حكوومه‌تی عێراق، ئه‌مه له كاتێكدا رووبه‌ڕوی ته‌حه‌دی ئه‌منیی و ئابووریی و سیاسیی گه‌وره‌بووه‌ته‌وه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 له میانه‌ی سه‌ردانیكردنی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا بڕیاره جۆن كيرى لە سەردانەکەیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کۆببێتەوە.
بۆ تاوتوێكردنی پشكی كورد و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌شی له حكوومه‌تی عێراق ده‌كرێت و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی ته‌كنۆكرات، بڕیاره شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی سه‌ردانی به‌غدا بكات.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی جۆن كیری بۆ به‌غدا دوای ئه‌وه دێت كه هه‌فته‌ی رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێكهاته‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته ته‌كنۆكراته‌كه‌ی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی بكات.