وەزیری وزەی رووسیا: وڵاتانی ھەناردەكاری نەوت لە ھەوڵی بەرزكردنەوەی نرخی نەوت دان
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپێك كۆمه‌ڵێك پێشنیاری تازه ده‌خرێنه روو.
.jpg)
K24 – ھەولێر:
وه‌زیری ووزه‌ی روسیا رایگه‌یاند، له ئێستادا وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت له هه‌وڵی سنوورداركردنی نه‌وت و بەرزكرنەوەی نرخی نەوت دان، به‌ڵام پێشنیاری دیكه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپیك ده‌بێت.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردووەته‌وه، ئه‌لیكسانده‌ر نۆڤاكی وه‌زیری ووزه‌ی روسیا رایگه‌یاندووه، ئومێده‌واره گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وتی جیهان بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر سنووردار كردنی نه‌وت له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی داهاتووی ئۆپیك.
ئەلیكساندەر نۆڤاك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ئێستادا هه‌وڵ بۆ سنوورداركردنی به‌رهه‌می نه‌وتی ده‌درێت، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپێك كۆمه‌ڵێك پێشنیاری تازه ده‌خرێنه روو.
بریاره رۆژی 17ی ئه‌م مانگه له دۆحه‌ی پایته‌خی قه‌ته‌ر كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی ئۆپیك ئه‌نجام بدرێت به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نەوت.