ببینه له سۆماڵ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تیرۆریستان‌دا ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
دوو ئه‌ندامی رێكخراوی شه‌باب، كه له كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی‌دا، رۆژنامه‌وانێكیان كوشت، له سێداره‌دران.
عه‌بدولره‌زق محه‌مه‌د و حه‌سه‌ن نور عه‌لی، ئه‌ندامی رێكخراوی شه‌بابی توندڕه‌ون له‌و وڵاته، به ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تۆمه‌تبار كران و سزای له سێداره‌دانییان بۆ ده‌رچوو، به‌ۆ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله بۆمبڕێژكراوه‌كه، رۆژنامه‌وانێكی سۆماڵی، به‌ناوی هیندیۆ حاجی محه‌مه‌د كوژرا.
پۆلیسی سۆماڵ، سزای له سێداره‌دانی بۆ ئه‌و دوو تیرۆریسته جێبه‌جێكرد و هه‌ردوو ئه‌ندامه‌كه‌ی رێكخراوی شه‌بابی گوللـه‌باران كرد.
سۆماڵ به مه‌ترسیدارترین وڵاتی جێهان داده‌نرێت بۆ رۆژنامه‌وان، چونكه به گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته به قه‌د رێكخراوی شه‌بابی توندڕه‌و، مه‌ترسی خستووه‌ته سه‌ر گیانی رۆژنامه‌وانان.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)