عزه‌ت دوورى "هه‌وڵى گۆڕينى وێناى به‌عس ده‌دات"
شاره‌زايان له‌و بڕوايه‌دان، بانگه‌وازى عزه‌ت دوورى بۆ يه‌كخستنى ريزى سوننه‌كان، ئامانج لێى گۆڕينى وێناى حزبى به‌عسه له لاى پێكهاته‌ى سوننه، به تايبه‌تى كه ئێستا ئه‌و پێكهاته‌يه مه‌ترسى ئه‌وه‌ى هه‌يه رووبه‌ڕووى كرده‌وه‌ى تۆڵه‌ئه‌ستێن ببێته‌وه له لايه‌ن شيعه‌كانه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:

رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، به بۆنه‌ى ساڵيادى رووخانى رژێمى به‌عس عزه‌ت ئيبراهيم دوورى، كه‌سايه‌تى يه‌كه‌مى حزبى به‌عس له دواى سه‌دام حوسێن، په‌يامێكى ده‌نگى بڵاوكرده‌وه و تێيدا داواى له گرووپه‌كانى سوننه كرد، ريزه‌كانيان يه‌كبخه‌ن له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێرشى شيعه‌كان.
پێشتر عزه‌ت دوورى له په‌يامێكدا داواى له سوننه‌كان كردبوو، پشتيوانى له‌و هێزه بكه‌ن، كه نيوه‌ى عێراقى "رزگاركردووه" وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ رێكخراوى داعش.
ئه‌مجاره‌يان عزه‌ت دوورى داواى له عێراقييه‌كان كردووه، پشتيوانى ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه بكه‌ن، كه سعوودييه سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات.
هيشام ئه‌لهاشمى، شيكه‌ره‌وه‌ى ئه‌منى له به‌غدا، له‌و باره‌يه‌وه رايگه‌ياند، ئێستا حزبى به‌عس و عزه‌ت دوورى ئه‌و بايه‌خه‌يان نييه و رێكخراوى داعشيش لاواز بووه، بۆيه عزه‌ت دوورى ده‌يه‌وێت، به پشتيوانى هاوپه‌يمانێتييه‌كه‌ى سعوودييه به‌هێز بێته‌وه.