ئه‌و كۆشكه‌ى هيتله‌ر تێيدا له‌دايكبووه ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گيرێت
حكومه‌تى نه‌مسا بڕياريدا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و كۆشكه‌دا بگرێت، كه هيتله‌ر تێيدا له‌دايكبووه. ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه هات، ماوه‌ى چه‌ندين ساڵه خاوه‌ن كۆشكه‌كه رازى نابێت كۆشكه‌كه‌ى بفرۆشێت.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى نه‌مسا بڕياريدا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و كۆشكه‌دا بگرێت، كه هيتله‌ر تێيدا له‌دايكبووه. ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه هات، ماوه‌ى چه‌ندين ساڵه خاوه‌ن كۆشكه‌كه رازى نابێت كۆشكه‌كه‌ى بفرۆشێت.
حكومه‌تى نه‌مسا ده‌يه‌وێت له‌و رێگه‌يه‌وه نه‌هێڵێت ئه‌و كۆشكه بكه‌وێته ده‌ست نازييه نوێيه‌كانى ئه‌وروپا.
كارل هاينز جرۆندبويك، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى نه‌مسا رايگه‌ياند، به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و كۆشكه و بايه‌خه مێژووييه‌كه‌ى و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بڕياريماندا ده‌ست به وتوێژى تايبه‌ت به پرۆسه‌ى گرتنه‌به‌رى رێككارى ياسايى بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئه‌و ماڵه بده‌ين.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و بڕياره دواى چه‌ند ساڵێك له هه‌وڵدان و گفتوگۆكردن دێت له‌گه‌ڵ خاوه‌نى كۆشكه‌كه.
روونيشيكرده‌وه، له به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ئه‌و ماڵه، حكومه‌ت قه‌ره‌بووى خاوه‌نى كۆشكه‌كه ده‌كاته‌وه.
ئه‌دۆڵف هيتله‌ر، له‌و كۆشكه‌دا كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ى برۆنۆ ئۆم ئێن له 20ى نيسانى 1889 له‌دايكبووه و دواتر بووه‌ته ئه‌ندامى نازييه‌كان و تا ئاستى رابه‌رايه‌تى كردنى ئه‌و ته‌وژمه پله‌ى به‌رزبووه‌ته‌وه و سه‌ره‌نجام به هۆى شكستى ئه‌ڵمانيا له شه‌ڕى دووه‌مى جيهانى چاره‌نووسى به كوشتن كۆتايى هات و تا ئێستا له باره‌ى مردن ياخود خۆكوشتنييه‌وه زانيارى دژ به يه‌ك له‌به‌رده‌ستدان.
نازييه نوێيه‌كان ره‌وتێكى نوێى راديكاڵيين و له ئه‌ڵمانيا و وڵاتانى ديكه‌ى ئه‌وروپا هه‌ن و هه‌رچه‌نده به ياسا قه‌ده‌غه‌كراوون به‌ڵام هه‌ست به مه‌ترسييه‌كانى گه‌شه‌كردنيان ده‌كرێت.
نه‌مسا له 1972 ئه‌و كۆشكه‌ى له خاوه‌نه‌كه‌ى به‌كرێ گرتووه و كردوويه‌تى به سه‌نته‌رى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌وانى كه‌سانى خاوه‌ن پێداويستى تايبه‌ت و له 2011ه‌وه خانووه‌كه چۆڵه و خێزانى بومر، رێگه به چاككردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ناده‌ن.