ياريزانێكى تۆپى پێى ئه‌مريكا كوژرا
رۆژنامه‌ى تايمز بيكۆن، له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ويل سميس ياريزانى تۆپى پێى ئه‌مريكا له تيپى نيو ئورليانز، به هۆى به‌ركه‌وتنى فيشه‌كه‌وه له شارى نيو ئورليانز گيانى له‌ده‌ستداوه.
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى تايمز بيكۆن، له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى بڵاويكردووه‌ته‌وه، ويل سميس ياريزانى تۆپى پێى ئه‌مريكا له تيپى نيو ئورليانز، به هۆى به‌ركه‌وتنى فيشه‌كه‌وه له شارى نيو ئورليانز گيانى له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌كه له زارى سه‌رچاوه‌ى نزيك له رووداوه‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه، سميسى 34 ساڵ، دواى رووداوێكى هاتوچۆ، كه ته‌قه‌كردنى لێكه‌وتووه‌ته‌وه، فيشه‌كى به‌ركه‌وتووه و له ناوچه‌يه‌كى شاره‌كه گيانى له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ى راپۆرتى پۆليس، ئۆتۆمبێلێك له دوايانهوه خۆى به ئۆتۆمبێلى سميس و هاوسه‌ره‌كه‌ى كێشاوه و به‌و هۆيه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌شى بريندار بووه.
پۆليس ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه، شوفێره‌كه‌ى ديكه چه‌ند فيشه‌كێكى ناوه به سميسهوه و جوێن و ده‌سته‌واژه‌ى نهگونجاويشى به هاوسه‌ره‌كه‌ى سميس داوه.
پۆليس توانيويانه ئه‌و كه‌سه ده‌ستگيربكه‌ن كه ته‌قه‌ى كردووه و لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵيدا ده‌ستيپێكردووه.