ئه‌مريكا ره‌تيده‌كاته‌وه داواى لێبوردن له ژاپۆن بكات
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى داواى لێبوردن له ژاپۆن ناكات، به هۆى ئه‌و بۆمبه ناووكييه‌ى له كاتى شه‌ڕى دووه‌مى جيهاندا به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌يدا خسته‌خواره‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ديپلۆماتكارێكى ئه‌مريكايى، رايگه‌ياند، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى داواى لێبوردن له ژاپۆن ناكات، به هۆى ئه‌و بۆمبه ناووكييه‌ى له كاتى شه‌ڕى دووه‌مى جيهاندا به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌يدا خسته‌خواره‌وه.
بڕياره جۆن كيرى، رۆژى دووشه‌ممه له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى گرووپى حه‌وت، سه‌ردانى مۆزه‌خانه‌ى ئاشتيى له هێرۆشيما بكات.
به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، وه‌ڵامى پرسيارى رۆژنامه‌وانانى دايه‌وه و گوتى: ئه‌گه‌ر پرسيارى ئه‌وه‌م لێده‌كه‌ن، ئايا جۆن كيرى وه‌زيرى ده‌ره‌وه داواى لێبوردن ده‌كات، وه‌ڵامه‌كه‌م ئه‌وه‌يه نه‌خێر ئه‌و داوايه ناكات.
بڕياره له كۆتايى مانگى ئايارى داهاتوو، سه‌رۆكى ئه‌مريكا باراك ئۆباما بۆ به‌شداريكردن، له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى وڵاتانى گرووپى حه‌وت، سه‌ردانى ژاپۆن بكات و سه‌ردانى ئه‌مجاره‌ى جۆن كيرى بۆ ئاماده‌كارييه به مه‌به‌ستى رێگه‌خۆشكردن بۆ سه‌ردانه‌كه‌ى باراك ئۆباما.
به‌كارهێنانى بۆمبى ناووكى له دژى ژاپۆن له لايه‌ن ئه‌مريكاوه، به يه‌كێك له گه‌وره‌ترين رووداوه مێژووييه‌كانى سه‌ده‌ى بيسته‌م هه‌ژمار ده‌كرێت و به هۆى ئه‌و بۆردومانه‌وه 140 هه‌زار هاووڵاتى ژاپۆنى گيانيان له‌ده‌ستدا و وێڕاى تێپه‌ڕينى زياتر له نيو سه‌ده به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا هێشتا ئه‌مريكا ئاماده نييه داواى لێبوردن له ژاپۆنييه‌كان بكات.
دواى سێ رۆژ له ته‌قاندنى يه‌كه‌م بۆمبى ناووكى، ئه‌مريكا دووه‌م بۆمبى له دژى شارى ناكازاكى ژاپۆن به‌كارهێنا و به هۆيه‌وه 74 هه‌زار هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و دواى ئه‌و دوو هێرشه ناووكييه ئيمپراتۆرى ژاپۆن خۆى دا به ده‌سته‌وه.