ئێران پرسيار له ئهمريكا دهكات
وەزیری دەرەوەی ئێران داوای وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ دانوستان لەسەر پڕۆژەی مووشەکیی ئێران رەتدەکاتەوە.
K24 – ههولێر:
وەزیری دەرەوەی ئێران داوای وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ دانوستان لەسەر پڕۆژەی مووشەکیی ئێران رەتدەکاتەوە.
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، رهخنهى له سياسهتى ئهمريكا له بارهى پڕچهككردنى وڵاتانى نهيارى ئێران له رۆژههڵاتى ناوهڕاستدا گرت و گوتى: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەزانێت باسی مووشەک و توانای بەرگریی ئێران بابەتێکە جێگای دانووستان نییە، ئەگەر حکوومەتی ئەمریکا بە راستی لەسەر باسەکانی پەیوەندیدار بە بواری بەرگرییەوە جیددییە دەبێت فرۆشتنی ئەو چەکانە بە وڵاتانی ناوچەکە کەم بکاتەوە کە رۆژانە خەڵکی بێ تاوانی یەمەنی پێ دەکوژرێ. وهك ئاماژهيهك بۆ فرۆشتنى چهك به عهرهبستانى سعووديه.
گوتيشى: پێويسته فرۆشتنی ئەو چەکانە رابگرێ کە رژێمی زایۆنی بە فەرمی رایگەیاندووە بۆ هێرش بۆ سەر کەسانی مەدەنی بەکاریان دێنێت.
ههروهها گوتيشى: پێويسته وهزيرى دهرهوهى ئهمريكا پرسیار لە هاوپەیمانەکانی بکات کە چەکەکانی داعش لە کوێوە هاتوون. دەبێ کيری پرسیار لە هاوپەیمانەکانی بکات کە کە کێ نەوتی داعش دەفرۆشێت. ئەو شوێنەوار و کەلوپەلە دێرینانەی داعش لە سووریا و عێراق دەیاندزێ لە کوێ دەفرۆشرێن. ئەوە ئەو پرسیارانەن کە دەبێ بێنە ئاراوە، لە جێی ئەوەی گومان و تۆمەتی بێ جێ بخەنە سەر ئێران، پێویستە بە شێوەیەکی جیددیتر لە کێشەکانی ئەم ناوچەیە بڕوانن.