پاسداران: بهغدا و ههولێر تواناى پاراستنى سنووره هاوبهشهكانيان نييه
سوپای پاسداران رايگهياند، حكوومەتی عێراق و ھەرێمی كوردستان توانای كۆنترۆڵكردنی سنوورە ھاوبەشەكانیان لەگەڵ ئێراندا نییە.
K24 – ههولێر:
سوپای پاسداران رايگهياند، حكوومەتی عێراق و ھەرێمی كوردستان توانای كۆنترۆڵكردنی سنوورە ھاوبەشەكانیان لەگەڵ ئێراندا نییە.
محەممەد پاكپوور، فەرماندەی ھێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، سنوورەكانی عێراق لە كۆنترۆڵی ھێزە چەكدارە توندڕەوەكاندایە و ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقیش ھیچ دەسەڵاتێكیان لەو سنوورانەدا نییە.
بە وتەی پاكپوور، ئێران دراوسێی ئەو وڵاتانەیە كە دەسەڵاتیان بەسەر سنوورەكانی خۆیاندا نییە و ناتوانن كۆنتڕۆڵی بكەن . ئاماژەش بە سنوورەكانی رۆژئاوا و باكووری رۆژئاوای ئێران لە گەڵ عێراق دەكات كە سنووری پارێزگا كوردنشینەكانی رۆژھەڵاتی كوردستانن و دەڵێت: لەو سنوورانەوە دزەكردن بۆ ناو خاكی ئێران بە ئاسانی دەكرێت و جێگیركردنی ھێزی زەمینی سوپای پاسدارانیشی لەو سنوورانە، بۆ كۆنترۆڵی ئەمنییەتی ئەو ناوچانە گەڕاندەوە.
ماوەی یەك ساڵە پێشمەرگەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەكانی نێوان باشوور و رۆژھەڵاتی كوردستاندا جێگیر كراون و سوپای پاسدارانی ئێرانیش بەردەوام باس لە داخستنی سنوورە ھاوبەشەكانیان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان دەكات و ھۆكارەكەشی بۆ پرسی ئەمنییەتی دەگەڕێنێتەوە.