حکوومەتی سووریا دەڵێ ئامادەیە بۆ دانووستاندن بەبێ مەرجی پێشوەخت
وەزیری دەرەوەی سووریا: تورکیا و سعوودییە بە هەوڵی شکستپێهێنانی دانووستانەکان تۆمەتبار دەکات
K24-هەولێر
تەلەفزیۆنی فەرمیی سووریا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند حکوومەتی سووریا بە نێردەی تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە سووریا، ستیڤان دیمستۆرای راگەیاندووە کە سووریا ئامادەیە بۆ دانووستاندنی ئاشتیی بەبێ مەرجی پێشوەخت و لە 15 ئەم مانگە دەستپێبکات.
ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە دانووستانەکانی نێوان حکوومەتی سووریا و بەرهەڵستکارانی لە پێناوی بەدیهێنانی ئاشتیی لەو وڵاتە لە ئایندەیەکی نزیک لە جنێڤ دەستپێبکاتەوە.
هاوکات بەپێی ئاژانسی هەواڵنێری سانای سووریا، وەزیری دەرەوەی سووریا وەلید موعەلیم ئەمڕۆ لە سووریا بە دیمستۆرای راگەیاندووە کە: "چەند گرووپێکی تیرۆریستیی هەن ئاگربەست (لە سووریا) پێشێل دەکەن بە رێنەمایی تورکیا و سووریا بۆ شکستهێنانی دانووستانەکانی جنێڤ".
ئەمە لە کاتێکدایە لە ناوەڕاستی مانگی رابردووە تا ئێستا سوپای حکوومەتی سووریا دوو شاری لە بندەستی چەکدارانی داعش دەرکردووە، بەڵام لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەڵێن بۆردوومانی فڕۆکەکانی رووسیا و هێرشە بەردەوامەکانی سوپای بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا ئاگربەستیان لەو وڵاتە تەواو پێشێل کردووە.
ئا: ئا ، ف