بۆ يه‌كه‌مجاره.. چوار سه‌ربازى سوپاى ئێران له سووريا كوژران
كۆمارى ئيسلامى ئێران هه‌واڵى كوژرانى چوار سه‌ربازى ئێرانى له سووريا راگه‌ياند، ئه‌مه‌ش يه‌كه‌مجاره به ئاشكرا ناردنى هێزى رهسميى ئێران بۆ سووريا پشتڕاستدهكرێتهوه.
K24 – هه‌ولێر:
كۆمارى ئيسلامى ئێران هه‌واڵى كوژرانى چوار سه‌ربازى ئێرانى له سووريا راگه‌ياند، ئه‌مه‌ش يه‌كه‌مجاره به ئاشكرا ناردنى هێزى رهسميى ئێران بۆ سووريا پشتڕاستدهكرێتهوه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ته‌سنيم، له زارى ئه‌فسه‌رێكى سوپاى ئێرانه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، كوژرانى ئه‌و چوار سه‌ربازه ئێرانييه، دواى ئه‌وه دێت، كه هه‌فته‌ى رابردوو، تاران به ره‌سمى رايگه‌ياند، بۆ پشتيوانيكردن له رژێمى ئه‌سه‌د، هێزى تايبه‌تييان ره‌وانه‌ى سووريا كردووه.
ئه‌مه يه‌كه‌مجاره سه‌ربازانى سوپاى نيشتيمانى ئێران، له سووريا ده‌كوژرێن.
پێشتر زيانه گيانييه‌كانى ئێران له شه‌ڕى سووريادا زۆرتر له ريزى ئه‌و چه‌كداره ئێرانييانه بوو، كه سه‌ر به سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى بوون.
له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى شه‌ڕى سوورياوه، كۆمارى ئيسلامى ئێران، پشتيوانى دارايى و سه‌ربازى ئه‌سه‌د ده‌كات.