داعش بۆردومانى ناوچه سنوورييه‌كانى باكوورى كوردستان ده‌كات
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، ژماره‌يه‌ك مووشه‌كى ئاراسته‌ى ناوچه‌ى كليس له باكوورى كوردستان و هاوسنوورى رۆژئاواى كوردستان كرد و له ئاكامدا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى بريندار بوون.
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، ژماره‌يه‌ك مووشه‌كى ئاراسته‌ى ناوچه‌ى كليس له باكوورى كوردستان و هاوسنوورى رۆژئاواى كوردستان كرد و له ئاكامدا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى بريندار بوون.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان، چه‌كدارانى داعش له ناوچه سنوورييه‌كانى سوورياوه بۆردومانى ناوچه‌ى كليسيان كردووه و له ئاكامدا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى بريندار بوون.
پێشتريش سوپاى توركيا رايگه‌ياندبوو، بۆردومانى چه‌كدارانى داعشى له ناوچه سنوورييه‌كانى سووريا كردووه.
ئه‌و بۆردومانه‌ش دواى ئه‌وه دێت، كه چه‌كدارانى داعش، شارۆچكه‌ى راعى هاوسنوورى توركيايان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرت، كه هه‌فته‌ى رابردوو، گرووپ و ميليشيا چه‌كدارييه‌كانى نزيك له توركيا كۆنترۆڵيان كردبوو، به‌ڵام دووباره داعش ده‌ستى به‌سه‌ردا گرته‌وه.
له 27ى شوبات/ فێبرايه‌رى رابردووه‌وه، بڕيارى ئاگربه‌ست له سووريا چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام بڕياره‌كه هه‌ريه‌ك له به‌ره‌ى نووسره و رێكخراوى داعش ناگرێته‌وه.
پێشتر توركيا رايگه‌ياندبوو، رێگه نادات هێزه كوردييه‌كان ناوچه‌ى ئه‌عزازى هاوسنوورى توركيا كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه، كه له رێگه‌يه‌وه هێزه كوردييه‌كان ده‌يانتوانى چه‌كدارانى داعش به‌ره‌و ناوچه‌كانى ديكه‌ى باكوورى حه‌له‌ب رابماڵن.
تۆپخانه‌كانى توركيا له شوباتى رابردووه‌وه به شێوه‌يه‌كى پچڕ پچڕ پێگه و باره‌گا و هێزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) بۆردومان ده‌كه‌ن، به‌ڵام دواى راگه‌ياندنى ئاگربه‌ست، توركيا بۆردومانى بۆ سه‌ر هێزه كوردييه‌كان كه شه‌ڕى داعش ده‌كه‌ن وه‌ستاندووه.
پێشتر يه‌په‌گه توركياى به پشتيوانيكردن له چه‌كدارانى داعش و ئاسانكارى بۆ هاتوچۆى ئه‌و چه‌كدارانه له ناوچه سنوورييه‌كانى توركيا تۆمه‌تبار ده‌كرد.
ئه‌مه يه‌كه‌مجاره چه‌كدارانى داعش مووشه‌ك ئاراسته‌ى ئه‌و ديوى سنوورى ره‌سميى توركيا بكه‌ن، كه ناوچه‌كانى باكوورى كوردستان ده‌گرێته‌وه.
رووسيا يه‌كێك له‌و وڵاتانه بوو، به شێوه‌يه‌كى ره‌سميى رايگه‌ياندبوو، توركيا نه‌وتى داعش ده‌كڕێت و ئاسانكارى بۆ چوونه ناوه‌وه‌ى چه‌كداره بيانييه‌كانى داعش ده‌كات.
سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له وه‌ڵامى ئه‌و تۆمه‌تباركردنه‌دا رايگه‌ياندبوو، ئه‌گه‌ر به به‌ڵگه بسه‌لمێنرێت توركيا هاوكارى داعشى كردووه، ئه‌وا؛ ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا له رێگه‌ى ئه‌و وێنانه‌ى به هۆى مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه ده‌ستيكه‌وتبوون، رايگه‌ياند، به‌ڵگه‌يان له‌به‌ر ده‌سته توركيا هاوكارى داعشى كردووه.
حكومه‌تى توركيا به شێوه‌يه‌كى به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
هه‌فته‌ى رابردووش، سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، به هه‌ماهه‌نگى توركيا هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش بۆردومانى بيناى كونسوڵخانه‌ى توركياى له مووسڵ كردووه.