دارفۆرييهكان له به‌رده‌م راپرسييدا.. چاره‌نووسيان به كوێ ده‌گات
خه‌ڵكى هه‌رێمى دارفۆر روويان له بنكه‌كانى ده‌نگدان كرد، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ له باره‌ى چاره‌نووسى ههرێمهكهيانهوه بده‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
خه‌ڵكى هه‌رێمى دارفۆر روويان له بنكه‌كانى ده‌نگدان كرد، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ له باره‌ى چاره‌نووسى ههرێمهكهيانهوه بده‌ن.
گه‌لى دارفۆر ده‌يانه‌وێت كۆتايى به‌و شه‌ڕو نه‌هامه‌تييانه بهێنن كه ماوه‌ى چه‌ندين ساڵه به‌رۆكى گرتوون.
ئه‌وان له نێوان چه‌ند بژارێكدا يه‌كێكيان هه‌ڵده‌بژێرن.
پرسيارى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌يه، ئايا هه‌رێمى دارفۆر وه‌ك پێنج به‌ش بمێنێته‌وه ياخود ببێته‌وه به يه‌ك هه‌رێمى يه‌كگرتوو و كيانێكى تايبه‌تى خۆى هه‌بێت.
حكومه‌تى سوودان پشتيوانى له بژارى پارچه پارچه بوونى هه‌رێمه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌م ده‌نگدانه كۆتايى به جه‌وهه‌رى كێشه و ململانێ ناوخۆييه‌كانى هه‌رێمه‌كه ده‌هێنێت.
چيرۆكى دابه‌شكردنى دارفۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 1994 ئه‌و كاته‌ى حكومه‌تى سودان، هه‌رێمه‌كه‌ى كرده سێ به‌شه‌وه.
ئه‌و بڕياره دارفۆرييهكانى تووشى ره‌شبينيى كرد و په‌لى راكێشان بۆ ئه‌وه‌ى له 2003 تووشى شه‌ڕێكى ناوخۆيى ببنه‌وه.
نه‌يارانى حكومه‌تى سوودان و زۆرێك له ئه‌ندامانى هۆزى فۆر، كه هۆزى هه‌ره گه‌وره‌ى هه‌رێمه‌كه‌ن، ده‌ڵێن: حكومه‌تى سوودان به مه‌به‌ست هه‌رێمه‌كه‌ى دابهشكردوون و سياسه‌تى په‌رتكه و زاڵبهى به‌سه‌ردا جێبه‌جێكردوون.
سوودان، كه جارێكى ديكه هه‌رێمه‌كه‌ى كردووه‌ته پێنج به‌شه‌وه، له‌و بڕوايه‌دايه، سازشێكى گه‌وره‌ى كردووه، كه به‌وه رازى بووه ئه‌مڕۆ راپرسى بكرێت.
له به‌رامبه‌ريشدا نه‌ياره چه‌كداره‌كانى حكومه‌تى سوودان، بايكۆتى پرۆسه‌ى راپرسييهكهيان كردووه و داوايان له لايه‌نگرانيان كردووه به‌شدارى له‌و پرۆسه‌يه‌دا نه‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ له ميانى به‌ڕێوه‌چوونى راپرسييهكهدا، خوێندكارانى زانكۆى فاشر له پايته‌ختى ويلايه‌تى باكوورى دارفۆر، كه حكومه‌تى سوودان به‌سه‌ريدا زاڵه خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا و ناڕه‌زايه‌تييان ده‌ربڕى، به هه‌مان شێوه له سێ خێوه‌تگه‌ى ئاوارهبووهكانى دارفۆريش له ويلايه‌تى ناوه‌ڕاست خۆپيشاندان ئه‌نجامدرا.
هاووڵاتييه‌ك له خێوه‌تگه‌ى ئهبوشوك، له ده‌ره‌وه‌ى فاشر، رايگه‌ياند، خه‌ڵك به‌ده‌م راپرسييهكهوه نه‌چوون، چونكه ئه‌نجامه‌كه يه‌كلا كراوه‌ته‌وه و هيچ مانايه‌ك بۆ راپرسى نه‌ماوه‌ته‌وه.
شيكاران و ديپلۆماتكاران له‌و بڕوايه‌دان، حكومه‌ت نايه‌وێت هه‌رێمى دارفۆر يه‌كگرتوو بێت له ترسى ئه‌وه‌ى نه‌بادا نه‌ياره‌كانى حكومه‌ت بيكه‌نه سهكۆيهك بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى دژ به ده‌وڵه‌ت، وه‌ك ئه‌وه‌ى باشوورييهكانى سوودان كرديان و له 2011دا راپرسيان بۆ سه‌ربه‌خۆى ئه‌نجامدا و له‌گه‌ڵ خۆيان‌دا به‌شێكى زۆرى يه‌ده‌گى نه‌وتى سوودانيان برد و له خه‌رتووم جيابوونهوه.
له ناوه‌ڕاستى شارى فاشر، كه هێزه حكومييه‌كان به چڕى بڵاوه‌يان پێكرابوو، ئاستى به‌شداريكردن له راپرسييه‌كه له‌به‌ر چاو و به‌رفراوان بووه.
سامييه ئهبكهر، (24 ساڵ)، دانيشتوويهكى ههرێمهكهيه و له لێدوانيدا بۆ رۆيته‌رز ده‌ڵێت: له بهيانييهكى زووه‌وه هاتووين بۆ ئه‌وه‌ى راى خۆمان بڵێين.. ئێمه سيستمى ويلايهتمان پێ باشه و ئه‌وه باشتره بۆ ئێمه.
ململانێ له دارفۆر له 2003ه‌وه ده‌ستيپێكردووه. له‌و ساڵه‌دا ئه‌و هۆزانه‌ى له ره‌چه‌ڵه‌كدا عه‌ره‌ب نيين، ده‌ستيان دايه چه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى دژى حكومه‌تى خه‌رتووم شه‌ڕ بكه‌ن و حكومهتيان به عه‌ره‌بچێتى تۆمه‌تبار كرد و رايانگه‌ياند، ده‌وڵه‌تى سوودان له‌سه‌ر بنه‌ماى ره‌چه‌ڵه‌ك جياكارى به‌رامبه‌ر به هاووڵاتييان ده‌كات، به تايبه‌تى دانيشتوانه ره‌سه‌نه‌كه‌ى دارفۆر، كه به‌شێكيان عه‌ره‌ب نيين.
به گوێره‌ى داتاى به‌رده‌ست نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له 2003ه‌وه تا ئێستا 300 هه‌زار كه‌س له دارفۆر كوژراوون و 4 مليۆن و 400 هه‌زار كه‌سيش پێويستيان به هاوكارى مرۆييه و زياتر له 2 مليۆن و 500 هه‌زار كه‌سى ديكه‌ش ماڵ و حاڵى خۆيان به‌جێهێشتووه و ئاواره بوون.
هه‌رچه‌نده له چه‌ند ساڵى رابردوودا راده‌ى توندوتيژييه‌كان تا ئهندازهيهك دابه‌زيوه، به‌ڵام پار حكومه‌ت هێرشى زۆر توندى كرده سه‌ر چه‌كداره نه‌ياره‌كان.
چه‌كداره نه‌ياره‌كان پێكهاتوون له دوو به‌ره‌ى سه‌ره‌كى كه يه‌كێكيان بزوتنه‌وه‌ى دادوه‌رى و يه‌كسانى و دووه‌ميشيان سوپاى رزگاريخوازى سودانه، كه هه‌ردووكيان بايكۆتى راپرسييه‌كه‌ى ئه‌مڕۆيان كردووه.
راپرسييه‌كه جگه له ئه‌مڕۆ سبه‌ى و دوو سبه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و دوو لايه‌نه چه‌كدارييه داوا له حكومه‌تى سوودان ده‌كه‌ن، سه‌ره‌تا تهسويهى سياسى بكرێت ئينجا بڕيار له باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه بدرێت، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وا؛ راده‌ى شه‌ڕ و توندوتيژييه‌كان زياتر ده‌كات.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و: ئ. هـ