پوتن: تا چوار ساڵى ديكه پاره‌ى يه‌ده‌گ خه‌رج بكه‌ين به‌شمان ده‌كات
ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا، متمانه و دڵنیایی خۆی بۆ ئابووری وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، ساڵی داهاتوو ئابووری رووسیا گه‌شه ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی رووسیا، متمانه و دڵنیایی خۆی بۆ ئابووری وڵاته‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، ساڵی داهاتوو ئابووری رووسیا گه‌شه ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه رووسیا به‌شی چوار ساڵی دیكه پاره‌ی یه‌ده‌گی هه‌یه.
له‌و باره‌يه‌وه سه‌رۆكى رووسيا گوتى: ئومێده‌وارم و باوه‌ڕی ته‌واویشم به‌وه هه‌یه كه كێشه‌ی ئابووری كاتییه و هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و چاره‌سه‌ر بوون ده‌چێت و نرخی خۆراكیش داده‌به‌زێته‌وه، لانی كه‌م نرخه‌كان به‌ره‌و جێگیربوون ده‌چن و ئێستاش هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین.
گوتيشى: ئه‌گه‌رچی تا ئێستا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌بووه، به‌ڵام ئاماژه‌ی ئه‌رێنی له‌ئارادان، ئێمه‌ش حكومه‌تیش پێشبینی داكه‌وتنی به‌رهه‌می ناوخۆییان به ریژه‌ی 0.3% كردبوو به‌ڵام ساڵی داهاتوو داكه‌وتن نامێنێ و به‌رهه‌می ناوخۆیی به ریژه‌ی 1.4% گه‌شه ده‌كاته‌وه.
له‌باره‌ی پاره‌ی یه‌ده‌گیشه‌وه، پۆتين گوتى: پاره‌یه‌كی یه‌ده‌گی زۆرمان هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تا چوار ساڵی ديكه‌ش لێی ده‌ربێنین و خه‌رجی بكه‌ین و پاره نه‌خه‌ینه‌وه جێی كێشه‌مان نابێت.