ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا ئه‌و بڕیاره بدات ئابوورییه‌كه‌ی دووچاری بێ متمانه‌یی ده‌بێت
كاریگه‌ری ده‌خاته سه‌ر ئابووری وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا
K24 - هه‌ولێر:
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ئاستی مه‌ترسیه‌كانی خۆی راگه‌یاند، له ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، سه‌رۆكی بازاری دراوه‌كانیش دووپاتی كرده‌وه به‌ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌شه‌ی ئابووری ئه‌وروپا دووچاری شۆكێكی گه‌وره ده‌بێت.
جۆزی فینیالیس, سه‌رۆكی بازاڕی نه‌ختینه‌ی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی, گوتی: "من لێره‌دا رایده‌گه‌یه‌نم ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بێته شۆكێكی خراپ بۆ ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌وروپاش، هاوكات كاریگه‌ری خراپی بۆ سه‌ر شاری له‌نده‌ن ده‌بێت وه‌ك سه‌نته‌رێكی دارایی".
ئه‌گه‌ر به‌ریتانیيه‌كان ده‌نگ بده‌ن بۆ ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا، بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كه‌رتی دارایی دووچاری بی متمانه‌یی ده‌بێت, ره‌نگه ئه‌و ماوه‌یه بگاته 2 ساڵ، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر شێوازی كاركردنی ئه‌و بانكانه‌ی له‌شاری له‌نده‌نن، ئایا چۆن كاره‌كانیان له ئه‌وروپا راهی ده‌كه‌ن، بۆیه پێم وایه ده‌رچوونی به‌ریتانیان له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا زیانی ئابووری به به‌ریتانیاو یه‌كێتی ئه‌وروپاش ده‌گه‌یه‌نێت.