له كۆرياى باشوور لاوازى بازارى بيرهى خۆماڵى هاوارى له وه‌به‌رهێنه‌ران هه‌ڵساندووه
نزیكه‌ی نیوه‌ی بیره‌ی بازاره‌كانی كۆریا له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و ژاپۆنه‌وه هاورده ده‌كرێت.
K24 – هه‌ولێر:
بازرگانی بیره له كۆریای باشوور بره‌وێكی زۆرى هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی زۆری هاورده‌كردنى بیره‌ی ده‌ره‌كیه‌وه، پیشه‌سازی بیره‌ی ناوخۆیی له كۆریای باشوور كه‌وتووه‌ته به‌ر مه‌ترسی به جۆرێك، نزیكه‌ی نیوه‌ی بیره‌ی بازاره‌كانی كۆریا له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و ژاپۆنه‌وه هاورده ده‌كرێت.
تام و چیژی بیره‌ی بیانی و هه‌رزانی نرخه‌كه‌ی، جێ پێی به بیره‌ی ناوخۆیی كۆریا لێژكردووه و به‌وهۆیه‌وه وه‌به‌ر هێنه‌رانی ئه‌و كه‌رته هانایان بردووه‌ته به‌ر حكومه‌ت.
به گوێره‌ی داتاكانی ساڵی رابردوو، نزیكه‌ی 43%ی پێداویستی بیره له كۆریای باشوور له ده‌ره‌وه هاورده كراوه، ژاپۆنیهكانیش چاره‌كێكی پێداویستی بازاری بیره پڕ ده‌كه‌نه‌وه و نزیكه‌ی نیوه‌ی بیره‌ی بازاره‌كانی كۆریا له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاوه هاورده ده‌كرێت.
پیشه‌سازی ناوخۆیی بیره‌ش له‌و وڵاته بوژانه‌وه‌ی تۆماركردووه، به جۆرێك له 2011دا ته‌نيا 60 به‌رهه‌مهێنه‌ری بیره هه‌بوون له سه‌رتاسه‌ری كۆریادا كه‌چی ئێستا 1000 وه‌به‌رهێنه‌ر هه‌ن.
ئیلیا كیم، هاووڵاتييه‌كى كۆرياى باشووره و ده‌ڵێت: بیره‌ی ئه‌ڵمانی تام و بۆیه‌كی خۆشی هه‌یه، چه‌ندین جۆریشی هه‌یه كامیانت به‌دڵه هه‌ڵیبژێره، ئه‌گه‌ر به‌راوردیشی بكه‌ین به نرخه‌كه‌ی ئه‌وه زۆر باشه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا خه‌ڵكێك هه‌ن كه بیره‌ی ناوخۆیی كۆریایان پێخۆشتره به‌تایبه‌تی به تیكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ جۆره خواردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی كهولی كۆری كه به سوجو ناسراوه.
كیم سی می، بازرگانی بیرهيه و ئه‌و ده‌ڵێت: باوه‌ڕم وایه بیره‌ی ناوخۆیی زۆر باشتره ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵی بكه‌ی به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سوجۆ، ئه‌وه هه‌م هه‌رزانتر و هه‌میش خۆشتره و زووتریش میزاج ساز ده‌كات.
نزمبوونه‌وه‌ی به‌های یه‌نی ژاپۆنی و بوونی رێككه‌وتنی بازرگانی ئازاد له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا، ده‌رگای هاتنه‌ناوه‌ی بیره‌ی ده‌ره‌كی به نرخێكی هه‌رزان كردووه‌ته‌وه، به‌وه‌ش وه‌به‌رهێنه‌رانی بیره‌ی ناوخۆیی داوا له حكومه‌ت ده‌كه‌ن چاره‌سه‌رێك بۆ بیره‌ی نه‌فرۆشراوی ئه‌وان بدۆزێته‌وه.