وه‌زیری ته‌ندروستی ئیسرائیل ته‌وقه له‌گه‌ڵ ژنه وه‌زیرێكی فه‌ره‌نسیدا ناكات
به‌هۆی بیروباوه‌ڕی ئایینییه‌وه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤاری "ئێكسپرێس"ى فه‌ره‌نسی، بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌زیری ته‌ندروستی ئیسرائیل، له كاتی پێشوازیكردن، له ژنه وه‌زیرێكی فه‌ره‌نسا، ره‌تیكردووه‌ته‌وه ته‌وقه بكات.
ماریسۆل تۆران، وه‌زیری ته‌ندروستی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌ره‌نسا، له كاتی سه‌ردانیدا بۆ ئیسرائیل و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ئیسرائیلییه‌كه‌ی، كه په‌یڕه‌وكارێكی توندڕه‌وه‌ی ئایینی جووه، ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌كردووه.
ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی فه‌ره‌نسا، هه‌ڵوێستی ئه‌و ژنه وه‌زیره‌ی وڵاته‌كه‌یان سه‌ركۆنه‌كرد، به‌و پێیه‌ی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی له به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ى وه‌زیری ته‌ندروستی ئیسرائیل نه‌بووه، له‌كاتێكدا له فه‌ره‌نسا ره‌تكردنه‌وه‌ى ته‌وقه له‌گه‌ڵ ژن، به جیاكاری ره‌گه‌زی هه‌ژمار ده‌كرێت.
یاكۆف لیتزمان، جووێكی توندڕه‌وه و سه‌رۆكایه‌تی پارتی "ئاغودا"ی توندڕه‌و ده‌كات و به په‌یڕه‌وكارێكی توندی ئایینی جوو داده‌نرێت و به هۆكاری ئایینییه‌وه، ره‌تیكردووه‌ته‌وه ته‌وقه له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه وه‌زیره فه‌ره‌نسییه بكات.
رۆژنامه‌كانی فه‌ره‌نسا بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، پێشتر ئه‌و ژنه وه‌زیره له پرۆتۆكۆلی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل ئاگاداركراوه‌ته‌وه، به تایبه‌تیش له كاتی پێشوازیكردنی له‌لایه‌ن ئه‌و وه‌زیره‌ی ئیسرائیل، كه ره‌نگه ته‌وقه‌كردن ره‌تبكاته‌وه، به‌و پێیه‌ی جووێكی توندڕه‌وه و ئه‌وان په‌یڕه‌وی ئایینه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، كه تێكه‌ڵاوبوونی ژن و پیاو ره‌تده‌كه‌نه‌وه، له ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیری.
پێشتریش یاكۆف لیتزمان، وه‌زیری ته‌ندروستی ئیسرائیل، ره‌تیكردووه‌ته‌وه ته‌وقه له‌گه‌ڵ ژنه وه‌زیرێكی به‌لجیكا بكات له دوای كۆبوونه‌وه‌یان له جنێڤ، له ساڵی 2012.
ئه‌و ژنه وه‌زیره به‌لجیكییه ناوی لۆرات ئۆنكلینكس بوو، بێزاری خۆی له‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ئه‌و جووه توندڕه‌وه ده‌ربڕی و له په‌یجی خۆی له فه‌یسبووك وه‌ك توانجێك نووسیبووی "ده‌سته‌كانم پاكبوون".