به‌هۆی زه‌وی له‌رزه‌یه‌ك له ژاپۆن 9 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا
"هه‌رسێ كووره ئه‌تۆمییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كارده‌كه‌ن و زیانیان به‌رنه‌كه‌وتوه"
K24 – هه‌ولێر:
میدیاكانی ناوخۆیی ژاپۆن بڵاویانكرده‌وه زه‌وی له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز باشووری رۆژئاوای وڵاتی هه‌ژاندوه، به‌هۆیه‌وه به لای كه‌م 9 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
ئاژانسیی كیودۆ بۆ هه‌واڵ رایگه‌یاند 44 هه‌زار و 400 كه‌س ناوچه‌كه‌یان پێ چۆڵكراوه(گواستراونه‌ته‌وه).
ده‌سته‌ی چاودێری ئه‌تۆمیی گوتی: هه‌رسێ كووره ئه‌تۆمییه‌كان له دوورگه‌ی كیوشو له‌وپه‌ڕی باشوور و دوورگه‌ی شیكوكوی هاوسێی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كارده‌كه‌ن و زیانیان به‌رنه‌كه‌وتوه.
به گوێره‌ی ئاژانسیی رۆیته‌رز ده‌سته‌ی رووپێوی جیۆلۆجی ئه‌مریكیی رایگه‌یاندووه: توندی زه‌وی له‌رزینه‌كه گه‌یشتوه‌ته 6 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر، كه‌چی له‌سه‌ره‌تا ئه‌و ده‌سته‌یه رایگه‌یاندبوو توندی زه‌وی له‌رزینه‌كه 6.2 پله بوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به گوێره‌ی ئه‌سیوشێتید پرێس توندیی زه‌وی له‌رزینه‌كه 6.5 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر.
ئه‌سیوشێتیدپرێس له ئاژانسیی روانگه‌ی كه‌شوهه‌وای ژاپۆنی گواسته‌وه و رایگه‌یاند زه‌وی له‌رزینه‌كه له قووڵایی 11 كیلۆمه‌تر له نزیك شاری كۆماموتو له دوورگه‌ی كیوشو روویداوه
ئه‌سیوشێتید پرێس ئه‌وه‌شی راگه‌یاند زیاتر له 800 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و زه‌وی له‌رزینه‌وه برینداربوون و مه‌ترسیی روودانی سۆنامیش نییه.
له ئازاری 2011 زه‌وی له‌رزه‌یه‌ك به توندیی 9 پله كه‌ناره ئاوییه‌كانی باكووری تۆكیۆی هه‌ژاند و بووه‌هۆی روودانی شه‌پۆڵه‌كانی سۆنامی به درێژایی كه‌نارئاوییه‌كه له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌س كوژران و زیانێكی زۆری به وێستگه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمیی گه‌یاند.
REUTERS + AP ، م.ح