له ماوه‌ی 2 رۆژدا به‌لای كه‌م 30 هه‌زار كه‌س له حه‌له‌ب هه‌ڵاتوون
هیومه‌ن رایتس وۆچ داوای له توركیا كرد سنووره‌كانی بۆ ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر جه‌نگ هه‌ڵاتوون بكاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی (هیومه‌ن رایتس وۆچ) رایگه‌یاند له‌به‌ر شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له ماوه‌ی دوو رۆژدا به‌لای كه‌م 30 هه‌زار كه‌س له شاری حه‌له‌ب له باكووری سووریا هه‌ڵاتوون، رێكخراوی هیومه‌ن رایتس وۆچ داوای له توركیا كرد سنووره‌كانی به رووی ئه‌وانه‌دا بكاته‌وه.
ئه‌و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه پاسه‌وانی سنووری توركیای به ته‌قه‌كردن بۆسه‌ر هه‌ندێك له ئاواره‌كان تۆمه‌تباركرد.
هه‌ریه‌ك له هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا و چه‌كدارانی ئیسلامیی و چه‌كدارانی دیكه له ئۆپۆزیسیۆن بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شاری حه‌له‌ب ده‌جه‌نگن.
به‌مدواییانه شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له حه‌له‌ب توندبوه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی كه ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌یه له هه‌موو سووریا له ئارادایه.
ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه له حه‌له‌ب هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی ئاشتیی له جنێڤ كه وابڕیاره شاندی حكوومه‌تی سووریا ئه‌مڕۆ بگاته ئه‌وێ.
bbc.com/Arabic , م.ح