باران و لافاو زیانی گیانی له ئێران لێده‌كه‌وێـته‌وه
"لافاو له 20 پارێزگای ئێران روویداوه"
K24 – هه‌ولێر:
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كانی ئێران رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و لافاوه‌ی كه وڵاتی گرته‌وه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
مورته‌زا ئه‌كبه‌ر پوور به ئاژانسیی هه‌واڵی فارسی ئێرانی راگه‌یاندوه: "ئه‌و لافاوانه‌ی ئه‌مدواییه كه 20 پارێزگای وڵاتی گرتوه‌ته‌وه به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه".
مورته‌زا ئه‌كبه‌ر پوور زیاتر گوتی: "له رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه دامه‌زراوه‌ی روانگه‌ی كه‌شوهه‌وای وڵات هۆشداریدابوو له روودانی ئه‌و لافاوانه و داموده‌زگا جیاوازه‌كانیش له 20 پارێزگا له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدابوون".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "له ده‌هلران رێژه‌ی باران بارین له ماوه‌ی 8 كاتژمێردا گه‌یشته 181 مللیمه‌تر و له هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌ی وڵاتیشدا رێژه‌ی باران بارین زۆر به‌رزبوه".
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كانی ئێران ئه‌وه‌شی گوت: "هه‌ندێك خانووی نیشته‌جێی هاووڵاتیان به‌هۆی لافاوه‌كانه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتوه و دوای كاره‌كانی فریاگوزاریی له‌لایه‌ن داموده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه خه‌مڵاندن بۆ زه‌ره‌ر و زیانه‌كانیان ده‌كرێت".
م.ح