تاران: لەگەڵ ھیچ بەرپرسێكی سعودیە كۆنابينەوە
كۆمارى ئيسلامى ئێران ھۆشداری دەداتە سعودیە لە ھەڵوێستەكانی بەرامبەر بە ئێران و حزبوڵڵای لوبنان .
K24 – ههولێر:
كۆمارى ئيسلامى ئێران ھۆشداری دەداتە سعودیە لە ھەڵوێستەكانی بەرامبەر بە ئێران و حزبوڵڵای لوبنان .
عەباس عەراقچی، جێگری كاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی وەزارەتی دەرەوەی كۆمارى ئيسلامى ئێران كە لەگەڵ جەواد زەریف وەزیری دەرەوە لە رۆژی یەكشەممەوە بۆ بەشداری لە كۆبوونەوەی لوتكەی رێكخراوی وڵاتانی ئیسلامی لە توركیایە، رایگەیاند، شاندی ئێرانی لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە كۆ نەبوەتەوە و بڕیاریش نییە ھیچ كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدرێت.
گوتیشی: كێشەی ئێران و سعودیە، دانیشتن و كۆبوونەوە نییە، بەڵكوو ھەڵوێستە ھەڵە و دوژمنكارانەكانی سعودیەیە كە پێویستی بە پێداچوونەوەیە .
راشیگەیاند، سعودیە لە ھەڵوێستی بەرامبەر بە ئێران و حزبوڵڵای لوبنان پەشیمان دەبێتەوە.
سەرۆك كۆماری ئيسلامى ئێران و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە بۆ بەشداری لە سێزدەھەمین كۆبوونەوەی لوتكەی رێكخراوی وڵاتانی ئیسلامی لە توركیان و پێش كۆبوونەوەكەش ئێران رەخنەی لە خاڵەكانی رەشنووسی كۆبوونەوەكە گرتبوو و بە دوژمنكارانە ناوی بردبوو، بهوهۆيهشهوه حهسهن روحانى ئاماده نهبوو، واژوو لهسهر بهياننامهى كۆتايى كۆنگرهكه بكات.