رووحانى كۆبوونهوهى وڵاتانى ئيسلامى بهجێدههێڵێت
سەرۆكى كۆماری ئيسلامى ئێران، حهسهن رووحانى كۆبوونەوەی كۆتایی كۆنفرانسی وڵاتانی ھاریكاری ئیسلامی لە ئەستەمبۆڵ بهجێھێشت، و رایگەیاند كە دەمارگرژی گەورەترین و تەنیا كێشەی نێوان ئێران و سعودیهیە.
K24 – ههولێر:
سەرۆكى كۆماری ئيسلامى ئێران، حهسهن رووحانى كۆبوونەوەی كۆتایی كۆنفرانسی وڵاتانی ھاریكاری ئیسلامی لە ئەستەمبۆڵ بهجێھێشت، و رایگەیاند كە دەمارگرژی گەورەترین و تەنیا كێشەی نێوان ئێران و سعودیهیە.
بە وتەی كەناڵی خەبەری ئێران حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئيسلامى ئێران ئەمڕۆ كۆبوونەوەی كۆتایی كۆنفرانسی وڵاتانی ھاریكاری ئیسلامی لە ئەستەمبۆڵ بهجێھێشتووە، ئەوەش وەكوو كاردانەوەیەك بەرامبەر راگەیاندراوی كۆتایی كۆبوونەوەكە كە چەند خاڵێكی تايبهت بوو به ئیدانەكردنی ھەڵوێستەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە راگەیاندراوی كۆتایی وڵاتانی ھاریكاری ئیسلامی حزبوڵڵای لوبنانى وەكو ھێزێكی تیرۆریستی ناساندووە، ئیدانەی دەستێوەردانەكانی ئێرانی لە وڵاتانی ناوچەشدا كردووە. ھەر ئەو راگەیاندراوە وایكردووە كە حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران كۆبوونەوەی كۆتایی وڵاتانی ھاریكاری ئیسلامی لە ئەستەمبۆڵ بهجێبھێڵێت.