به‌ ڤیدیۆ... دواساته‌كانی یاریكردنی ئه‌فسانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ببینه‌

ده‌ڵێت: وا هەست دەکەم من شێت بوویمە

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/302d98ad-08c4-41d4-82d7-c1e7de157ca8/NBA%20Kobe%20Bryant.ism/manifest

ئەمە دواین خاڵی کۆبی براینت بوو لە کاروانی وەرزشیی خۆی تۆماری بکات، کە لە ماوەی ٢٠ ساڵ یاریکردنی لە هۆڵەکانی خولی باسکەی ئەمریکا زیاتر لە ٣٣ هەزار خاڵی تۆمارکرد و ٣٣ هەزار جار ئەو یاریزانە ئەمریکییە باسکەکانی بە سەرکەوتوویی بەرزکردووەتەوە.

براینت بەرامبەر لە دوایین یاریی لۆس ئانجلۆس لیکەرز لە بەرامبەر یۆتا جاز بە تەنیا ٦٠ خاڵی تۆمارکرد و دوایین یاریی لە کاروانی وەرزشی خۆی بە سەربەرزییەوە بەڕێکرد.

لۆس ئەنجلۆس لیکەرز گەرچی نەیتوانی بۆ قۆناخی پلەی ئۆف سەربکەوێت، بەڵام لە دوایین یاریی خۆی لەم وەرزەدا بە ئەنجامی ١٠١ خاڵ بەرامبەر ٩٦ خاڵ لە یۆتا جازی بردەوە و نەیهێشت براینت بە شکستخواردوویی درێسی یانەکە لەبەر بکاتەوە.

براینت کە پێنج جار بووەتە پاڵەوانی ئێن بی ئەی، ١٣٤٦ یاری کردووە و ٣٣ هەزار و ٦٤٣ خاڵی تۆمارکردووە.

براینت دوای یارییەکە لە پرێس کۆنفرانسێکی تایبەتدا دڵتەنگی خۆی بە بڕیاری وازهێنانی لە یاریکردن دەربڕی و گوتی: من نازانم چی روودەدات، ئەگەر راشکاوانە بم، من وا هەست دەکەم من شێت بوویمە، خۆزگە دەبووینە پاڵەوان ئینجا وازم لە یاریکردن دەهێنا، ئەمشەو من هەموو هەوڵێکم دا بۆ ئەوەی بتوانم دوایین یاریی بە ئاستێکی بەرزەوە بکەم، بەهەرحاڵ دڵخۆشم کە لە دوایین یاریی سەرکەوتنمان بەدەستهێنا.

براینت بووە سێیەم یاریزان لە مێژووی خولی باسکەی ئەمریکا زیاتر لە ٣٣ هەزار خاڵ تۆمار بکات و لەمیانی بەڕێوەچوونی دوایین یاریی براینت، زۆربەی ئەستێرەکانی ئێن بی ئەی پەیامی تایبەتیان بۆ ئەو ئەفسانەیە هەبوو.

گەرچی چیدیکە براینت لە هۆڵەکانی باسکە نابینینەوە، بەڵام هەتاهەتایە هەرکاتێک باسی ریکۆرد و ئەستێرەکانی باسکە بکرێت، دەبێت ناوی براینت لە پێشەوەی ناوەکان بێت.

ساته‌كانی ماڵئاوایكردنی كۆبی براینت له‌ یاریی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا

Fly Erbil Advertisment