قاسم سلێمانی له مۆسكۆ شهڕى سووريا تاوتوێدهكات
قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی كۆماری ئیسلامی ئێران جارێكیديكه سەردانی مۆسكۆی كردووە و لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا گفتوگۆی لەسەر دۆخی ناوچەكە به گشتيى و بە تایبەتى سووریا كردووە.
K24 – ههولێر:
قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی كۆماری ئیسلامی ئێران جارێكیديكه سەردانی مۆسكۆی كردووە و لەگەڵ بەرپرسانی رووسیا گفتوگۆی لەسەر دۆخی ناوچەكە به گشتيى و بە تایبەتى سووریا كردووە.
ئەمڕۆ ھەینی ھەواڵدەری رۆیتەرز بڵاویكردووهتەوە، قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران سەردانی رووسیای كردووە، بەوتەی ھەواڵدەرییەكە لەو سەردانەدا كە تاكوو ئێستاش بەردەوامە، سلێمانی باسی رادەستكردنی موشەكی ئێس 300 بۆ ئێران و ھاوكاری سەربازی ئێران و رووسیا لە سووریای كردووە.
ھاوكات رۆیتەرز لەسەر زاری وتەبێژی كرملین ئاشكرایكردووە، بەرپرسی لقی نێودەوڵەتی سوپای قودسى سهر به سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئيسلامى ئێران، له ميانى سهردانى ئهمجارهيدا سهرۆكى رووسيا ڤلاديمێر پۆتين نابینێت.