بۆچوونی پیلیگرینی له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید بزانه
رایگه‌یاند بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه یاریی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ناكه‌ن
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له پرێس كۆنفرانسێكدا كه تایبه‌ت بوو به یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان مانچێسته‌ر سیتی و چێڵسی، به‌ڵام میدیاكاران ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان قۆزته‌وه زۆرترین پرسیاریان له باره‌ی چامپیۆنز لیگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید له مانوێل پیلیگرینی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی كرد.
پیلیگرینی پێشتر له 2010 له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی شاهانه ده‌ركرا و له برسیڤێكیشدا گوتی: من ئه‌م رووداوه‌م له بیر كردووه، ئه‌و یارییه‌یش وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی له یانه‌ی شاهانه‌ی پێشووم سه‌یر ناكه‌م.
پیلیگرینی گوتیشی: من زۆر بیر له‌وه ناكه‌مه‌وه كه له به‌رانبه‌ر كام یانه یاریی ده‌كه‌ین، بۆ من هه‌موو یانه‌كان وه‌ك یه‌ك یه‌كسانن و هه‌موویان به‌هێزن، ئامانجی ئێمه ڕوونه و خۆشحاڵیشم كه یه‌كه‌مین یاریمان له نێو یاریگه‌ی خۆمانه.
بڕیاره سبه‌ی له پرێمه‌ر لیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له كات 7:30 له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج ببێته میوانی یانه‌ی چیڵسی.
یارییه‌كانی چوونی چامپیۆنز لیگیش له رۆژانی 26/27ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چن و یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ش له رۆژانی 3/4ی مانگی داهاتوو ده‌كرێن، كه براوه هه‌ردوو رووبه‌ڕووبوونه‌وه له فیناڵی خوله‌كه له شاری میلانۆ رۆژی 28ی مایۆ به‌رامبه‌ر یه‌كتری یاریی ده‌كه‌ن.