ڤیدیۆیه‌كی ئالڤێس هه‌رای نایه‌وه
ڕه‌نگه سزا بدرێت
دوای شكسته‌كه‌ی بارسێلۆنا له به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و دووركه‌وتنه‌وی له چامپیۆنز لیگ، دانی ئالڤێس به‌رگریكاری برازیلی یانه‌ی بارسا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرده‌وه كه تێیدا رووخساری بۆ سه‌ر ئافره‌ت گۆڕیوه و له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا له باره‌ی ده‌ركرانه‌كه‌یان له چامپیۆنز لیگ ده‌ڵیت: ئه‌وه‌ی بینیتان ته‌نیا یارییه‌كی تۆپی پێ بوو، بۆیه له بیری بكه‌ن.
له نوێترین كاردانه‌وه‌دا، سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا (جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ) له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری Sportـی كه‌ته‌لۆنیادا بڵاو بۆته‌وه ده‌ڵێت: شه‌وی دوای شكسته‌كه‌مان له‌به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ كاتێك به‌یانییه‌كه‌ی له‌خه‌و هه‌ستاین كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كه‌ی دانی ئالڤێس هه‌ستمان به زۆرترین كاردانه‌وه كرد.
سه‌رۆكی بارسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئێستا كاتی به‌خۆداچوونه‌وه‌یه، نه‌ك پێكه‌نین و كات به‌سه‌ربردن له سۆشیاڵ میدیا، ده‌شڵێت: له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ئالڤێس بێده‌نگ نابین و كاردانه‌وه‌ی خۆمان ده‌بێت.
بارتۆمیۆ گوتیشی: پێویسته یاریزانه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت و جووله و گاڵته‌كانیان له ژووری جلگۆڕین له سنووری دیوار و ماڵه‌كانیان ده‌رنه‌چێت.