لۆس ئه‌نجلۆس.. پایته‌ختی بێماڵه‌كان
به وێنه.. ئه‌و لایه‌نه‌ی ژیانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ببینه كه له راگه‌یه‌ندنه‌كانی ئه‌و وڵاته پیشان نادرێن
K24 - هه‌ولێر:
لۆس ئه‌نجلۆسی ئه‌مه‌ریكا، كه به شاری فریشته‌كان ناسرابوو، ئێستا ناوه‌كه‌ی گۆڕاوه و بووه‌ته پایته‌ختی بێ‌ماڵ و حاڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و شاره كه له‌لایه‌ن راگه‌یاندن و فیلمه‌كانی هۆلیووده‌وه گرنگییه‌كی تایبه‌تی پێده‌درێت، ئێستا زیاتر له 44 هه‌زار بێ‌ماڵ و حاڵ، له ژێر كه‌لوپه‌لی فڕێدراو، كۆنه ئۆتۆمبێل و ژێر پرده‌كانی ئه‌و شاره ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
به گوێره‌ی ئاماری ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، رێژه‌ی بێ‌ماڵ و حاڵه‌كان، 20% زیادبووه، بڕیاریشدراوه، 100 ملیۆن دۆلار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه ته‌رخان بكرێت.
كه‌ناره كۆنكریتییه‌كانی رووباری لۆس ئه‌نجلۆس، بووه‌ته سه‌رینی بێماڵه‌كان، سه‌ره‌ڕای پرده به‌ناوبانگه‌كه‌ی، كه زۆرجار له‌لایه‌ن هۆلیووده‌وه بۆ وێنه‌گرتنی هه‌ندێك له دیمه‌نی فیلمه‌كان به‌كارده‌هێنرێت.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)