وەزیری گواستنەوەی بەلجیكا دەستی لە كار كێشایەوە
دەست لە كاركێشانەوەی وەزیری گواستنەوەی بەلجیكا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە راپۆرتەكان ئاماژە بە كەمتەرخەمی ھێزە ئەمنییەكانی فڕۆكرخانەی بەلجیكا دەكەن لە كاتی تەقینەوەكان.
K24 – ھەولێر:
دوای ئەوەی راپۆرتی یەكێتی ئەوروپای پەیوەست بە لێكۆلینەوەكان لە تەقینەوەكانی برۆكسل ئاشكرا كرا، دەركەوت كەموكوڕی لە ئاسایش و پاراستنی فرۆكەخانە ھەبووە، لە دەرەنجام وەزیری گواستنەوەی بەلجیكا دەستی لەكار كێشایەوە.
جاكلین گالانت، وەزیری گواستنەوەی بەلجیكا لە میانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دەستلەكاركێشانەوەكەی پشتراست كردەوە و ئاماژەی بەوە كرد تاوتوێی بابەتەكەیان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی بەلجیكا كردووە.
دەست لە كاركێشانەوەی وەزیری گواستنەوەی بەلجیكا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە راپۆرتەكان ئاماژە بە كەمتەرخەمی ھێزە ئەمنییەكانی فڕۆكرخانەی برۆكسل دەكەن لە كاتی تەقینەوەكان.
راپۆرتەكانی یەكێتی ئەوروپا تیشك دەخەنە سەر ھەندێك ڤیدیۆ و بڵاوكراوە، كە ھێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی فرۆكەخانە كەمتەرخەمیان نواندووە لە پشكنین بۆ كەلوپەل و پێداویستییەكان، كە بە فرۆكەخانە رەت دەبوون تیرۆرستەكان سوودیان لە دۆخەكە بینبوو.
لە 22ی ئەم ساڵ تەقینەوەیەك و دوو كردەوەی خۆكوژی لە بەلجیكا روویاند، لە ئاكامدا 32 كەس كوژران و زیاتر لە 100 كەس برینداربوون، دوای تەقینەوەكان داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكان راگەیاند.