نەتەوە یەكگرتووەكان: ترەمپ ھۆكارە بۆ سەرھەڵدانی نەژاد پەرستی
باڵیۆزی نەتەوە یەگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ، رەخنەی تووندی لە كاندیدی پارتی كۆمارییهكان، دۆناڵد ترەمپ گرت لە پێشبڕكێكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەوەی ھۆكاری سەرھەڵدانی نەژاد پەرستییە لە ئەمریكا.
K24 – ھەولێر:
باڵیۆزی مافەكانی مرۆڤ لە نەتەوە یەكگرتووەكان رەخنەی تووند لە سەرھەڵدانی نەژاد پەرەسەتی دهگرێت لە پێشبڕكێكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا.
ئەمیر زەید رەعد حسێن باڵیۆزی نەتەوە یەگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ، رەخنەی تووندی لە كاندیدی پارتی كۆمارییهكان، دۆناڵد ترەمپ گرت لە پێشبڕكێكانی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەوەی ھۆكاری سەرھەڵدانی نەژاد پەرستییە لە ئەمریكا.
زەید رەعد حسێن ئاماژەی بەوە كرد، كە نەژاد پەرستی كوێرانە جیا لهوهی بەڵگەی سەركردایەتی پێشڕەوی بە ھێز نییە، لهگهڵ ئهوهشدا دژی بەھا مرۆیی و ئازادییەكانه.
باڵیۆزی نەتەوە یەگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاماژەی بە كۆمەڵكوژییەكانی ھۆلۆكۆستی جوولەكهكان و موسڵمانەكانی بۆسنە كردووه.
پەیامێكیشی ئاراستەی پارتی كۆماریی ئەمریكا كردووه، كە لە كۆنگرەی داھاتوودا، كە لە مانگی تەمموز بەڕێوەدەچێت، مافەكانی مرۆڤ زیاتر لهبهرچاو بگیرێن و پاڵپشتی ئەو كەسانە نەكرێت، كە دژی دابەشكاری كۆمەڵگەی مرۆڤایەتین.
بەشێك لە میدیاكانی ئەمریكا باس لەوە دەكەن، لەوەتەی دۆناڵد ترەمپ دەركەوتووە، دیاردەی نەژاد پەرستی دژایەتی كەسانی بیانی لە ئەمریكا سەری ھەڵداوەتەوە.
ترەمپ ھەمیشە بەوە دەناسرێت کە چەندین لێدوانی توندی دژ بە مووسڵمان و پەناخوازانداوە.