رانیێری نابێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا
ده‌یه‌وێت تا كۆتایی له لیسته‌ر سیتی بمێنێته‌وه
كلاودیۆ رانیێری به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری لیسته‌ر سیتی ئینگلیزی باس له گرێبه‌سته‌كه‌ی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی بگرێته‌وه له وه‌رزی داهاتوو.
رانیێری له‌مباره‌یه‌وه بۆ میدیاكانی ئیتاڵیا ده‌ڵێت" من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گوێ به گرێبه‌سته‌كان ناده‌م و ده‌مه‌وێت تا كۆتایی له لیسته‌ر بمێنمه‌وه، یاریزانه‌كانم وه‌كو منداڵه‌كانم خۆش ده‌وێت و ئه‌وانیش باش ئه‌وه ده‌زانن".
هه‌روه‌ها راهێنه‌ره‌كه‌ی یه‌كه‌می پرێمه‌رلیگ ده‌ڵێت " مانه‌وه له لیسته‌ر به باشتر ده‌زانم و هه‌ست ناكه‌م ئاماده‌بم بۆ راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا، هه‌شت ساڵم لێره به‌ڕێكردووه و ئه‌وه‌ی گرینگه سه‌رۆك و هانده‌رانی یانه‌كه دڵخۆشن.
له ئێستادا هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا به‌دوای راهێنه‌رێكی نوێ ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی كۆنتی بگرێته‌وه كه بڕیاریداوه دوای یۆرۆی2016 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی چێڵسی ئینگلیزییه‌وه بكات.