واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یاریی نێوان هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دواخرا
كوردستان24 له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستانه‌وه زانیاریی ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه واده‌ی یاریی نێوان هه‌ولێر و پیشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر دواخرا.
بڕیاربوو یاریی نێوان هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كه دوایین یارییه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌یه له رۆژی سێشه‌ممه‌ی دادێ له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه بچێت، ئه‌نجامی ئه‌م یارییه ناسنامه‌ی پاڵه‌وانی خولی نایاب بۆ وه‌رزی 2015 ـ 2016 دیاریی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م یارییه بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی دادێ كه ده‌كاته 23ـی ئه‌م مانگه له كات 5:30ـی ئێواره به‌ڕێوه ده‌چێت.
یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به 9 خاڵ لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه و یانه‌ی هه‌ولێریش به 8 خاڵ له خانه‌ی دووه‌م دێت.
بڕیاریشه یاریی نێوان دهۆك و زاخۆیش له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی دادێ له كات 3:30ـی ئێواره به‌ڕێوه بچێت.