به ڤیدیۆ.. لیسته‌ر سیتی له دواساته‌كان ڕزگاری بوو
ئه‌ستێره‌یه‌كیشی بۆ یاریی داهاتوو له‌ده‌ستدا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی (34)ـه‌مینی پرێمه‌ر لیگ، یانه‌ی لیسته‌ر سیتی له نێو یاریگه و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی تووشی یارییه‌كی زه‌حمه‌ت و پڕ له ڕووداو بووه‌وه، كاتێك یارییه‌كه‌ی به دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان له‌گه‌ڵ وێستهام ته‌واو كرد.
له‌م یارییه‌دا، یانه‌ی لیسته‌ر سیتی پێشه‌نگی پرێمه‌ر لیگ تووشی زهحمهتییهكهی زۆر بوو، چونكه جیمی ڤاردی كه له خوله‌كی 18ـی گێمی یه‌كه‌م گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، به‌ڵام له خوله‌كی 56ـی گێمی دووه‌م به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، به‌مه‌یش كوڕانی كلاودیۆ ڕانیێری راهێنه‌ری لیسته‌ر سیتی نه‌یانتوانی به 10 یاریزان به‌رگه‌ی فشار و هێرشه‌كانی وێستهام بگرن.
ئه‌ندی كارۆل كه له یاریی رابردوو هاتریكی تۆمار كرد، له‌م یارییهیشدا رۆڵی خۆی گێرا و له خوله‌كی 82 به لێدانی سزا ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دوو خولهك دوای ئه‌م گۆڵه، ئاڕۆن كریسویل گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ وێستخام تۆمار كرد، به‌ڵام خۆزێ لیۆناردۆ رێگه‌ی نه‌دا ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی لێدا كاتێك به لێدانی سزا یارییه‌كه‌ی بۆ لیسته‌ر یه‌كسان كرده‌وه، به‌مه‌یش یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات.
یانه‌ی لیسته‌ر سیتی به 73 خاڵ له پێشه‌نگ مایه‌وه، یانه‌ی وێستهامیش به شێوه‌یه‌كی كاتی به 53 خاڵ هاته خانه‌ی شه‌شه‌م.