بومه‌رله‌رزه‌كه‌ى ژاپۆن درووستكردنى لێگزس راده‌گرێت

كۆمپانیای تویۆتای ژاپۆنی تايبه‌ت به‌ درووستكردنی ئۆتۆمبێل رایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەوە، لە سبەی دووشەممەوە دەست دەكەن بە داخستنی كارگەی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی تویۆتا لە ژاپۆن.

 K24 – هه‌ولێر:

كۆمپانیای تویۆتای ژاپۆنی تايبه‌ت به‌ درووستكردنی ئۆتۆمبێل رایگەیاند، بەهۆی  بومەلەرزەوە، لە سبەی دووشەممەوە دەست دەكەن بە داخستنی كارگەی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی تویۆتا لە ژاپۆن.

كۆمپانیای تویۆتای ژاپۆنى روونيكرده‌وه‌، یەكێك لەكارگەكانيان كە تایبەتە بە دروستكردنی ئۆتۆمبێلی جۆری لێگزس  دادەخەن كە 150 كیلۆمەتر لە شاری كۆماموتوی ژاپۆنەوە دوورەو ناتوانن بەردەوام بن لەكارەكانيان.

دەستەی كارگێڕی كۆمپانیای تویۆتا ئاماژەی بەوەشكرد، بومەلەرزەكەی چەند رۆژی رابردوو، زیانێكی زۆری بەر كارگە و ناوچەكە گەیاندووە، ھەروەھا پەیوەندی نێوان كۆمپانیا و كارگەكەی لەگەیشتنی پارچەی ئۆتۆمبێلەكان پچڕاندووە، بۆیە بڕیاریداوە  تا 23 ئەم مانگە  كارگەكان بەداخراوەی بمێنێتەوە.