گۆڤاری فۆربس ناوی ملیاردێرەکانی عەرەب ئاشکر دەکات
بزانە تێکرای سامانی ملیاردێرەکانی عەرەب چەندە
K24-هەولێر
بەشی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گۆڤاری فۆربس لیستی ناوی ملیاردێرەکانی عەرەب لە ناوچەکەی بۆ ساڵی 2016 بڵاوکردەوە و بەپێی گۆڤارەکە تێکرای سامانی ملیاردێرەکانی سعوودییە بە تەنیا دەگاتە 34.6 ملیار دۆلاری ئەمریکی.
فۆربس دەڵێ ژمارەی ملیاردێرەکانی عەرەب 32 ملیاردێرە و تێکرای سامانیان بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2015 بە بڕی 29.9 ملیار دۆلار کەمیکردووە و ئێستا گەیشتووەتە 95.5 ملیار دۆلار.
بەپێی گۆڤاری فۆربس کە ناوی ملیاردێرەکان و کەسایەتییە کاریگەرەکان لە جیهان بڵاودەکاتەوە، ریزبەندی دیارترین وڵاتانی عەرەب لە رووی ژمارەی ملیاردێرەکانیانەوە بەم شێوەیەیە:
سعوودییە.. تێکرای سامانی ملیاردێرەکانی دەگاتە 34.6 ملیار دۆلار
ئیمارات.. تێکرای سامانی ملیاردێرەکانی دەگاتە 19.7 ملیار دۆلار
میسر.. تێکرای سامانی ملیاردێرەکانی دەگاتە 14.2 ملیار دۆلار
بەپێی گۆڤاری فۆربس دە دەوڵەمندترینی ملیاردێرەکانی عەرەب ئەمانەن:
میر وەلید بن تەڵاڵ.. خاوەنی 17.3 ملیار دۆلارە
محەمەد ئەلعەمودی.. خاوەنی 8.3 ملیار دۆلارە
ماجد ئەلفەتیم.. خاوەنی 5 ملیار دۆلارە
عەبدوڵڵا بن ئەحمەد ئەلغەریر و بنەماڵەکەی.. خاوەنی 4.9 ملیار دۆلارن
ناسیف ساوێر.. خاوەنی 3.7 ملیار دۆلارە