ئێران: ئاماده‌ی هه‌موو پلانێكین بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بازاری نه‌وت
وه‌زیری نه‌وتی كۆمارى ئيسلامى ئێران رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپیك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌ڵام هه‌نگاوێكی باش بوو بۆ بازاری نه‌وت و ئێرانیش ئاماده‌ی هه‌موو هه‌نگاوێكه بۆ سه‌قامگیری بازاری نه‌وت.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری نه‌وتی كۆمارى ئيسلامى ئێران رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپیك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌ڵام هه‌نگاوێكی باش بوو بۆ بازاری نه‌وت و ئێرانیش ئاماده‌ی هه‌موو هه‌نگاوێكه بۆ سه‌قامگیری بازاری نه‌وت.
بێژه‌ی نامدار زه‌نگه‌نه‌ی وه‌زیری نه‌وتی كۆمارى ئيسلامى ئێران رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپیك به‌رهه‌مدار نه‌بوو، به‌ڵام هه‌نگاوێكی باش بوو چونكه وڵاتانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی به‌یه‌كه‌وه كۆكردوه.
زەنگەنە ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به‌رهه‌می نه‌وتی ئێران رۆژانه 1 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت زیادی كردووه، به‌ڵام پێویسته كارێك بكرێت بۆ سه‌قامگیركردنی بازاره‌كانی نه‌وت.