دیسان شارۆچكه‌ی كلس بۆردومانكرایه‌وه
"كه‌سێك كوژراوه و 10 دیكه‌ش برینداربوون"
K24 – هه‌ولێر:
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی hurriyetdailynews بڵاویكرده‌وه: بۆ دووه‌مجار ئه‌مڕۆ شارۆچكه‌ی كلس(باكووری كوردستان) له سه‌ر سنووری توركیا-سووریا بۆردومانكرایه‌وه، یاڵچین ئاكدۆجان جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاش رایگه‌یاندوه به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه "كه‌سێك كوژراو و 10 دیكه‌ش برینداربوون".
به گوێره‌ی hurriyetdailynews دوو مووشه‌كی جۆری كاتیۆشا له سووریاوه هاوێژراون به‌ر مزگه‌وتێك كه‌وتوون كه ته‌نها 100 مه‌تر له نووسینگه‌ی به‌رپرسی شارۆچكه‌كه نزیكبووه.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه و له گرته‌ی راسته‌وخۆدا بینراوه دووكه‌ڵ به‌رزبوه‌ته‌وه و خه‌ڵكانێكیش له بارێكی زۆر ترس‌دا له ناوچه‌كه هه‌ڵاتوون.
له‌كاتی بۆردومانكردنه‌كه‌دا یاڵچین ئاكدۆغان جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له نووسینگه‌ی فه‌رمانداریی شارۆچكه‌ی كلس بوه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به رۆژنامه‌نووسانی گوت، له چوارچێوه‌ی بنه‌ماكانی پێكداداندا سوپای توركیا به تۆپباران وه‌ڵامی ئه‌و بۆردومانه‌ی داوه‌ته‌وه.
دووپاتیشیكرده‌وه: له 18 كانوونی دووه‌می رابردووه‌وه و له كۆی 45 جار بۆردومانكردنی شارۆچكه‌ی كلس ، 16 كه‌س كوژراون.
ئه‌وه‌ی جێی باسه له كاتێكی پێشووی ئه‌مڕۆشدا دوو مووشه‌ك له سووریا و له ناوچه‌كانی بنده‌ستی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی(داعش) دوو مووشه‌ك هاوێژرانه شارۆچكه‌ی كلس و به‌هۆیه‌وه 16 كه‌س برینداربوون.
م.ح